رۆژی شەممە ٢١ی ژانویە لە شاری زووریخی وڵاتی سویس لە رێورەسمێکی بەشکۆدا یادی ٧٢ ساڵەی کۆماری کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی چەند حیزبی سیاسی بەرزڕاگیرا.
لە یەکەم برگەی ڕێوڕەسمەکەدا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب کە لە لایەن گروپی سروودی لاوانی رۆژھەڵاتەوە پێشکەش کرا دەستی پێکرد و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان راگەیەندرا
پاشان ٧٢ مۆم کە بە شێوەی رەقەم ٧٢ نووسرابوون لە لایەن خاتوو مەنیج عەزیزی خوشکی دوو شەھید و ھاوڕێ رەحیم محەممەدی کەم ئەندامی حیزبی دێموکرات و برای شەھید، ھەڵکرا کە کارێکی ھوونەری بوو لە لایەن بەشی بۆنەکانی کۆمیتە خاتوو چیمەن بارام میرزا ئامادە کرابوو
لە برگەکانی دواییدا چەندین پەیام و پەخشان
خوێندرانەوە کە پەیامەکان بریتی بوون لە :
پەیامی پارتی PYDی رۆژئاوای کوردستان
پەیامی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ھەروەھا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن ھاوڕێ زاھیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە کە تێیدا جەخت لە یەکرێزی ھێزە کوردییەکان بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات کرایەو داوای کرد ئەو یەکریزیەی و یەکگرتوویەی کە لە وڵاتی سوئیس تازە پێکیان ھێناوە بیپارێزن و بە ھەموان کار بۆ پتەو کردنی بکەن ھەروەھا
ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ی رۆژئاوای کوردستان مەحکووم کرد و ھاوخەمی خۆی لە گەڵ گەلی رۆژئاوا راگەیاند.
جێگای باسە کە پەیامی یەکیەتیی لاوان لە لایەن رێبوار موسەوی پێشکەش کرا و پەیامی یەکیەتیی ژنان و یەکیەتیی نەتەویی خوێندکاران لە لایەن خاتوو پەروین شەکووری و خاتوو تەواور ئەبروزەنی خوێندرانەوە
لە برگەیەکی دیکەدا چەند پەخشانێک لە لایەن بەشدار بوانەوە پێشکەش کران کە بریتی بوون لە:
پەخشانێک تایبەت بە ٢ ی رێبەندان لە لایەن ھاوڕێ رەحمان ئیبراھیم زادە (شۆکە)
پەخشانی عەفرین لە لایەن ھاوڕێ (عەلی سورەچۆمی)
پەخشانێک بۆ دووی رێبەندان لە لایەن ھاوڕێ (خوسرەو خزری)