له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌نگیزه‌ی كتێب خوێندنه‌وه‌دا، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان له كتێبخانه‌ی فه‌جر له شاری ڕوانسه‌ر، پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، به‌رپرسی كاروباری كتێبخانه گشتییه‌كانی ڕوانسه‌ر ڕایگه‌یاندووه، له‌م پێشانگایه‌دا كه له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زراوه، ١٠ هه‌زار كتێب له ژێر هه‌زار و ٨٠٠ ناوه‌ڕۆكدا، خراوه‌ته به‌ر دیدی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه.
فاتح ئه‌میری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی: كتێبه‌كانی ئه‌م پێشانگایه له بواره‌كانی: ئایینی، مێژوویی، منداڵان، ده‌روونناسی، فه‌رهه‌نگ و دائیره‌تولمه‌عاریف، خوارده‌مه‌نی و ته‌ندورستی، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر پێشكێش كراون.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به وه‌ی كه ئه‌م كتێبانه به سه‌دی ١٥ی داشكان ده‌خرێنه به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك، پشتڕاستی كردۆته‌وه كه، ئه‌م پێشانگایه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له دوو شیفتی به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆدا كراوه ده‌بێ.
هه‌روه‌ها جێگری فه‌رمانداری ڕوانسه‌ریش له په‌ڕاوێزی ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌م پێشانگایه‌دا گوتی: كرانه‌وه‌ی پێشانگاكانی كتێب ده‌توانن په‌ره به فه‌رهه‌نگی كتێب خوێندنه‌وه له كۆمه‌ڵگادا بده‌ن.
سیرووس خانی له درێژه‌دا گوتوویه‌تی: هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بوار بۆ به‌شداری كردنی لاوان له كتێبخانه‌كان خۆش بكه‌ن.
شایانی باسه كه شاری ڕوانسه‌ر به ٤٧ هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌ته‌وه، له ٦٠ كیلۆمیتریی باكووری ڕۆژاوای كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه.