دەرهێنەرێکی لاوی کورد، نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆی پێشکەش بە روحی فەریناز خوسرەوانی دەکا.
دەرهێنەری لاو سۆران ئیبراهیم، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆی به ناوی “بێدەنگی مێروولەكان” پێشکێش به ڕووحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌کا، چونکی سینۆپسی فیلمەكە باس لە چەمكی مردنێكی شەرەفمەندانە دەكا.
سۆران ئیبراهیم له درێژه‌دا گووتوویه‌تی، من بە باشم زانی ئه‌م فیلمه پێشكەش بە روحی فەریناز خوسرەوانی ئەو كچە كوردە بکه‌م که لە پێناو پاراستنی شەرەف و ناموسی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شەرەفمەندانەی هەڵبژارد.
ناوبراو ئەوەشی خستە روو، که سینۆپسی فیلمەكە سەبارەت بە كەسایەتییەكە كە ئومێدی به ژیان لە دەست داوه و وا بیردەكاتەوە جگە لە مردن هیچ رێگەیەكی بۆ ژیان نەماوە.
سۆران ئیبراهیم هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد پشتگیری لەم فیلمە دەکا و فیلمه‌که‌ش ئێستا لە قۆناغی تەواوبوون دایه، به قسه‌ی ناوبراو لە داهاتوویەكی نزیكدا ئه‌م فیلمه بۆ فیستیڤاڵە جیهانییەكان دەنێردرێ.
شایانی باسه که سۆران ئیبراهیم جگە لە کاری دەرهێنان، دەقی سیناریۆکەشی ئامادەکردووە و کاری وێنه‌گرتنیشی بۆ ئەنجامداوە، هه‌روه‌ها هەرکام لە تەها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی و چیا هەورامی وەک ئەکتەر بەشدارییان له‌م فیلمه‌دا کردووه و ئه‌م فیلمه بەرهەمی کۆمپانیای “ئاكۆ فیلم له باشووری کوردستانه.”