وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا “پێنتاگۆن” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ژوئه‌ن، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ١+٥، به‌ڵام له په‌ره پێدانی ئه‌م مووشه‌كانه‌ی كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئینگلیسیی زمانی “گۆلف نیووز” چاپی ئیمارات، بڕیار بوو ئه‌م ڕاپۆرته له مانگی ژانویه به كۆمیته‌ی تایبه‌تی كۆنگره بدرێ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌شێواندنی ڕه‌وتی دانووستانه ناوكییه‌كانی نێوان ڕێژیمی تاران و ڕۆژاوا، ڕێگری له ناردنی ئه‌م ڕاپۆرته بۆ كۆنگره كرا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێران پێبه‌ند به كۆمه‌ڵێك له به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ژنێڤ وه‌ك به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی چالاكییه ناوكییه‌كانی خۆی و به‌جێ گه‌یاندنی هه‌وڵی هاوبه‌ش بووه، به‌ڵام له بواری گه‌شه و داهێنان له به‌رنامه‌ی مووشه‌كه بالستیكهكان كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه، هه‌روا درێژه به چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی “گۆلف نیووز”، كۆمه‌ڵێك له چاوه‌دێران و توێژه‌ره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی پێنتاگۆن، ده‌بێته هۆی سه‌رسوڕمانی ئۆباما سه‌ركۆماری ئا‌مریكا كه گوتبووی “گه‌ڵاڵه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران چالاكییه ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاده‌گرێ.”
په‌رده لادان له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی سیاسه‌تی نیزامیی ئێران له بواری گه‌شه‌ی بارستاییهكانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له حاڵێكدایه كه، چه‌ند ڕاپۆرتی دیكه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌م وڵاته سه‌ره‌ڕای به‌رنامه‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ش، ڕێژه‌ی مادده‌ی ناوكیی خۆی زیاد كردووه كه ده‌كرێ بۆ دروست كردنی بۆمب به‌كاری بێنن.
له به‌شێكی دیكه له ڕاپۆرتی پێنتاگۆندا به نیسبه‌ت به‌رده‌وام بوونی مه‌ترسییه نیزامییه‌كانی ئێران له ته‌نگه‌ی هورموز هاتووه كه: “ئێران له په‌ره پێدانی بارستاییهكانی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ته‌نگه‌ی هورموز و ڕێگه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م ته‌نگه‌یه له كاتی ڕوودانی تێكهه‌ڵچوونی نیزامی هه‌روا به‌رده‌وامه.”
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه، “ڕێژیمی تاران به نهێنی درێژه به گه‌شه‌پێدانی قه‌ڵغانه ته‌قه‌مه‌نییه كاره‌ساتباره‌كانی خۆی ده‌دا. وه‌ك مینه ده‌ریاییه پێشكه‌وتووه‌كان، ژێرده‌ریاییه بچووكه‌كان كه ئاستی پێشكهوتوویشییان زۆر زیاتره، هه‌روه‌ها په‌هباده نیزامییه‌كان، مووشه‌كه كرۆزه به‌رگرییه كه‌نارییه‌كان، ناوه پهلامارهدهرهكان و مووشه‌كه دژه ناوه‌كان.”
ڕاپۆرتی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕوون كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له كارناسانی ئامریكایی كردووه و پێداگری كردووه كه “پشتیوانی كردنی ئێران له حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نگه‌ی ستراتژیكی بابۆلمه‌نده‌ب له ده‌ریای سووره، تا له‌م ڕێگه‌شه‌وه وه‌ك ته‌نگه‌ی هورموز، ڕێگه‌ی هاتوچۆ كردنی پاپۆڕه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان و باقی شتوومه‌كه‌كانی دیكه دابخا.”