یه‌كه‌مین مووشه‌كی سكادی شێوهنیزامییانی حووسی، به‌ره‌و پایه‌گای هه‌وایی عه‌ره‌بستان هاوێژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی بی سی، كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕایانگه‌یاندووه كه مووشه‌كێكی سكاد له لایه‌ن شێوهنیزامیانی شیعه‌ی یه‌مه‌نه‌وه، به‌ره‌و یه‌كێك له شاره‌كانی عه‌ره‌بستان هاوێژراوه، به‌ڵام به‌هۆی مووشه‌كی پاتریووت ڕێگری له‌م مووشه‌كه سكاده كراوه و له بهریهكیان هه‌ڵته‌كاندووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، كاناڵی هه‌واڵده‌ریی “ڕاشا توودێی” ڕایگه‌یاندووه كه به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی عه‌ره‌بستان، ئه‌م مووشه‌كه له “سه‌عده”ڕا به‌ره‌و ناوچه‌ی “خه‌میس مه‌شیت” له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی عه‌سیر له باشووری عه‌ره‌بستان هاویشترابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێك له سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان، شێوهنیزامییانی حووسی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ، هه‌ر نه‌بێ ٣٠٠ مووشه‌كی سكادیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
كاناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژیمی ئێران له بواری یارمه‌تی كردن به حوسییه‌كان له بابه‌ت چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی مووشه‌كه بالستیك و سكادهكان، ته‌واوی هه‌وڵی خۆی وه‌گه‌ڕ خستووه.