• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کەماڵ کەریمی: بریتانیا پشتی کۆماری نەگرت، یەکیەتیی سۆڤییەتیش هیچ ئینتیمایەکی بۆ سەربەخۆیی کورد نەبوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/23
جۆری بابەت: هەواڵ, هەواڵی حیزبی

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان لە سلێمانی سمینارێکی لە ژێرناوی “ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی سەربەخۆیی لە کۆماری کوردستان ڕا تا ئێستا”دا بەڕێوەبرد.

لەو سمینارەدا کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 2ی ڕێبەندان بەڕێوەچوو، کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەژار هەورامی، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لە سێ ڕەهەندی جیاوازەوە باسیان لە چۆنیەتیی دامەزران و هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان و هۆکارەکانی شوێندانەر لەسەر ئەو ڕووداوە مێژووییەی کورد کرد.

لە دەسپێکی سمینارەکەدا پەیامی سکرتارییەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی 2ی ڕێبەندان و هەروەها مەبەستیان لە گرتنی ئەم سمینارە، لەلایەن نەوزاد فوئاد خوێندرایەوە.

تەیموور مستەفایی یەکەم کۆڕگێڕی سمینارەکە بوو کە باسەکەی تایبەت کردبوو بە خەسارناسیی هۆکارەکانی هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان. ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدکا لە باسەکەیدا تیشکی خستە سەر هۆکارە نێوخۆییەکانی وەک نەبوونی ئامادەکاری بۆ ڕووداوێکی ئاوا گرینگی مێژوویی، نەبوونی کادری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی کۆمار، جوغرافیای بەرتەسکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمار و لاوازیی سوپای کۆمار لە بەرگریکردن لە کۆماردا. بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بە هۆکارە دەرەکییەکانی ڕووخانی کۆمار کرد، وەک لەبارنەبوونی هەلومەرجی ناوچەیی و جیهانی، هەروەها شەڕنەکردنی فیرقەی دێموکرات و بەرگری نەکردنیان لە تەورێز.

کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دووهەم کۆڕگێڕی ئەم سمینارە بوو کە باسی لە “ململانێی زلهێزەکان لە ئێران و کاریگەریی لەسەر کۆماری کوردستان” کرد.

کەماڵ کەریمی لە تەوەری یەکەمی باسەکەیدا بە ئاماژە بەوە دا کە یەکیەتیی سۆڤییەت لە سەردەمی ڕووداوەکانی پێش و پاش دامەزرانی کۆماری کوردستاندا جێگە و پێگەی دیاری لە ئێرانی دوای شەڕی دووهەمی جیهانیدا هەبوو، بەڵام ئەوە ئەمریکا و بریتانیا بوون کە توانییان ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەندیی خۆیاندا تەواو بکەن.

ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەوەرێکی دیکەدا باسی لە کاریگەریی پۆزتیڤ و نیگەتیڤی هاتنی هێزی هاوپەیمانان بۆ ئێران کرد کە بەهۆی شکانی دەسەڵاتی ڕەزاخانەوە کرانەوەی سیاسیی زیاتر و دروستبوونی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی لێ کەوتەوە و لە کوردستانیش بووە هۆی ئەوەی کوردەکان ئەو دەرفەتە مێژووییە بۆ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بقۆزنەوە. کەماڵ کەریمی لەو پێوەندییەدا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان جیا لە بەستێنە نێوخۆییەکەی بەرهەمی حزووری هێزەکانی هاوپەیمان لە ئێران بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بریتانیا هیچ پشتیوانییەکی لە کۆماری کوردستان نەکرد و بە گشتی بریتانیا هەتا ئێستاش لە ستراتیژیی سیاسیی خۆیدا نەچۆتە پشت پرسی سەربەخۆیی کورد و دوا نموونەش هەڵویستی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر ڕاپرسییەکەی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بوو. لەولاش یەکیەتیی سۆڤییەت قەت ئینتیمای بۆ سەربەخۆیی کورد نەبوو و ویستوویانە کوردستان بەشێکی خودموختار لە وڵاتی ئازەربایجان بێ، بەڵام ئەوە پێشەوا قازی محەممەد و ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات بوون کە کۆماری کوردستانیان کردە ئەمری واقع لە بەردەم سۆڤییەت و ئێران و هێزەکانی دیکەی هاوپەیماندا.

ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەشی کۆتایی باسەکەیدا پەڕژایە سەر هۆکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی یەکیەتیی سۆڤییەت لە ئێران و کاریگەریی لەسەر هێرشی سوپای ئێران بۆ سەر ئازەربایجان و کوردستان و هۆکارەکانی بەرگری نەکردنی کۆماری کوردستان. بەڕێزیان لەو بەشەدا پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە ڕێبەرانی کورد لە کۆماری کوردستان زۆر زیاتر لەوەی دەکرا دەسکەوتیان بۆ پڕۆسەی دەوڵەت_نەتەوەی کورد بەدی هێنا و زۆر لەوەندەی لە توانایاندا هەبوو توانییان نەخشی خۆیان بگێڕن و پرسی کورد ببەنە خانەیەکی دی.

مامۆستا هەژار هەورامی، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر سێهەم کۆڕگێڕی ئەو سمینارە بوو کە باسێکی پێشکێش کرد لە ژێرناوی “پرسی سەربەخۆیی لە کۆمار ڕا هەتا ڕاپرسییەکەی 25ی ئەیلوول”.

ناوبراو سەرەتا پێناسەیەکی چەمکی سەربەخۆیی کرد و گوتی سەربەخۆیی هەر نەتەوەیەک بە واتای دەستەبەری شوناس بۆ ڕزگاربوون و ڕەواییدانە بە سەربەستیی ئەو نەتەوەیە کە کەوتۆتە بەر پەلاماری هێزی داگیرکەر.

مامۆستا هەژار هەورامی لە درێژەی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵە فاکتەرێکی نێوخۆیی و دەرەکی کە ئاستەنگی بەردەم سەربەخۆیی کورد بوون کە یەک لەوان بناغەی هەڵەی دروستکردنی دەوڵەت نەتەوە لەسەر ئەساسی یەک نەتەوە و یەک زمان بووە لەلایەن براوەی شەڕە جیهانییەکان و زلهێزەکانەوە.

بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارە خستنە بەرباسی سەرنج و پرسیاری ئامادەبووانی سمینارەکە بوو کە دواتر وەڵامی پرسیارەکان لەلایەن کۆڕگێڕەکانەوە درایەوە.

 

1 لە 8
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist