شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان بە بۆنەی رۆژی ٢ی رێبەندان کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
شەوی ١لە سەر ٢ی ڕێبەندان، کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان ، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری پیرانشار لە چالاکیی تەبلیغیدا، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت و، لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان دووپات کردەوە.
تێکۆشەران و دۆستانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چەندین شوێنی چالاکییان نواندو لەو ڕێگایەوە لە گەڵ ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری پیرانشار دەکا.