بە پێی دوایین زانیارییەکان لە تەقینەوەکانی ئامەد ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٣٣ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
به هۆی روودانی دوو تەقینەوەکەی رۆژی هەینی کە لە نێو میتینگی لایەنگرانی HDP لە ئامەد، ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٣٣ کەسی دیکەیش بریندارن.
تەقینەوەکە لە بگۆڕی کارەبایی لە نیو میتینگی لایەنگرانی HDP روویدا کە دەگوترێ بۆمبی دەنگی خراوەتە نێو بگۆڕەکەوە.
دوابەدوای تەقینەوەکە شوێنی میتینگەکە چۆڵکرا و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP نەیتوانی لە میتینگەکە قسە بکا.