دوو گیروای سیاسیی کورد، به ناوه‌کانی که‌ریم ئابراهام و مه‌سعوود گه‌رمسیری، بۆ زیندانی مه‌هاباد گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر که‌ریم ئابراهام له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ و مه‌سعوود گهرمسیریش له زیندانی نهغهدهڕا، ڕاپێچی زیندانی مه‌هاباد کران.
له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕدا، که‌ریم ئابراهام زیندانیی سیاسیی کورد، به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایه‌وه، ناوبراو پاش زیاتر له مانگێک مانه‌وه له‌م ئیداره‌یه، ڕاپێچی زیندانی مه‌هاباد کراوه و له‌کاتێکدا که هه‌روا به شێوه‌ی کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی دادگا و ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها مه‌سعوود “گه‌رمسیری”ش که ڕۆژی ٢٤ی خاکه‌لێوه به تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده گوێزرابۆوه، پاش لێکۆڵینه‌وه ڕاپێچی زیندانی نه‌غه‌ده کرابوو، به‌ڵام ئه‌ویش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ زیندانی مه‌هاباد گوازرایه‌وه.
شایانی باسه که ناوبراویش به‌بێ حوکمی قه‌زایی، له زیندانی مه‌هاباد به شێوه‌ی کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆڕی چالاکنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، زیندانی مه‌هاباد زیندانێکی بچووکه که نزیکه‌ی ٧٥٠ زیندانی لێ ڕاگیراوه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی جیا کردنه‌وه‌ی تاوانه‌کان، ٣٠ زیندانیی سیاسییش، وێڕای ئه‌م که‌سانه‌ی که له سه‌ر تاوانه‌کانی دیکه گیراون، له‌م زیندانه‌دا به‌ند کراون.