سووتمانی دارستانه‌كانی زاگرۆس له ئیلام له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردان ئاگر له دارستان و لێره‌واره‌كانی زاگرۆس له به‌رزاییه‌كانی شه‌له‌م سه‌ربه ناوچه‌ی ئیلام كه به‌شێكه به هاوكاری خه‌ڵك و ئاگركوژێنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه‌و به به‌شه‌كانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هۆكاری ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه بۆ كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ماڵَپهڕی ده‌نگ و ڕه‌نگی پارێزگای ئیلام گه‌وره‌بوونه‌وه ئاگره‌كه‌ی پاركی چغا سه‌وزو له ئاكامدا بۆ به‌رزاییه‌كانی شه‌له‌م بۆ كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵكردنی با ده‌گوازنه‌وه. سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆڵ كردنی به‌شێك له ئاگره‌كه دووكه‌ڵ به‌رده‌وام له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م شاره ده‌بینرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌حمه‌د كه‌ره‌می، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری قه‌یرانی پارێزگای ئیلام، داوای له خه‌ڵك كردوه كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی داره نیوه سووتاوه‌كان هه‌ر كه‌سه‌و به ١٠ لیتر ئاوهوهخۆیان بگه‌یه‌ننه به‌رزاییه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه حوجه‌توڵا فه‌تحی جێگری فه‌ننی سامانه سروشتییه‌كانی ئیلام به ئیستای ڕاگه‌یاند كه پێش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی شه‌له‌م، سێ ئاگری دیكه‌ش ناوچه‌كانی مله، په‌نجاب و شه‌شدار به‌ربوو.