بەبۆنەی ٧٢مین ساڵیادی دامەزارنی کۆماری کوردستان و رۆژی مێژوویی ٢ی ڕێبەندان ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارێزگای ئیلام بە شێوەی بەربڵاو و کەم وێنە ، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت.
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای ئیلام لە شەوانی ڕابردوو سەر لە نوێ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی شوڕشگێڕانەو هەروەها وێنەی پێشەوا قازی محەممەد یەکەم رئیس جمهووری کوردستان ، رێزیان لە رێبەران و تێکۆشەرانی گەلەکەیان گرت و، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی پیشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە.
ئەو شوێن و ناوچانەی کە لە پارێزگای ئیلام وبەتایبەتی شاری ئیلام بە بۆنەی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی کراون بریتین لە:
چوارڕای بێهزیستی ، زەوییەکانی شارەداری ، فەرمانداری ئیلام، شەهرەکی فەرهەنگیان، شەقامی ٢٤ میتری ، نەوروزئاباد، شەقامی خوڕەمشەهر.
هەروەها لایەنگرانی چاونەترسی و بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوی ١ی ڕێبەندان لە هەڵمەتێکی شوڕشگێڕانە دارو دیواری دەیان گەڕەک و کۆلانی شاری ئیلام و دوروبەری ئەو شارەیان بە دروشم و وێنەی پێوەندی دار بە ٢ی ڕێبەندان ڕازاندوتەوە.
بەشێکی دیکە لەو شوێنانەی پارێزگای ئیلام کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە : بلوواری بەهەشتی شاری ئیلام، گەڕەکی هانیوانە، کتێب فرۆشی لووقمان، ناو شاری دێهلۆڕان، ئاوایی گوڵ گوڵی خواروو، شاری ئاودانان ، سێ ڕێیانی ئاودانان بەرەو دەڕە شار، دوو ڕێیانی موورمووری دیهلۆڕان، دێهیاری ئاوایی ژیوەر،سێ ڕێیانی مەلەكشای بەرەو مێهران و دەڕە شار، لەگەڵ دەیان شوێنی دیکە لە پارێزگای ئیلام.
شیاوی باسە لە چەند رۆژی ڕابردوودا ، ئەمە دوویەمین جارە کە لە پارێزگای ئیلام بە بۆنەی ساڵیادی دامەزارنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەدەچێ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزگرتن و لەبەرچاوگرتنی چالاکیی تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ئیلامی سەرفەراز، سڵاویان بۆ دەنێرێ و، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.