• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لوێچێک لەدەریای خۆشەویستی!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/21
جۆری بابەت: ئەدەب

هەرچی بیر لە وشەی خۆشەویستی دەکەمەوە و لەمانا جوانەکەی دەڕوانم بۆم ڕوون دەبێتەوە کەم کەس هەیە بتوانێ لەو دەریا قووڵ و بێ بنەدا مەلەی بکا و لەبەرامبەر شەپۆلە سەرکێشەکانی خۆی ڕابگرێ. زۆرن ئەوانەی توانیویانە بە فیداکاری و ڕەنجی بێ بڕانەوەیان لە قولینچکێکی ئەو دەریا بێ سنوورەدا مەلەی بکەن و بۆ گەیشتن بە عیشقی خۆیان هەتا سنووری مەرگ بڕۆن، بەڵام زۆر کەمن ئەوانەی توانیویانە، یان ویستوویانە، بە هەموو بوارەکانی دەریای عیشقدا مەلەی بکەن.

لەڕاستیدا عیشق یانی سووتان و توانەوە لەپێناوی گەیشتن بە مەبەستدا. یانی خەم و هەڵوەرینی فرمێسک و ڕۆژێ سەت جار مردن و زیندوو بوونەوە. یانی هەر ڕۆیشتن و گەڕانەوە، یانی هەر چاو لە ئاسۆ بڕین و چاوەڕوان مانەوە. عیشق یانی دیتنی هەموو جوانییەکان، هەموو ڕەنگەکان، هەموو وێکچوون و وێک نەچوونەکان. عیشق یانی ماندوو نەبوون، یانی هەست نەکردن بەڕەنج و موسیبەت، بەناکامی و پێ نەگەیشتن. عیشق یانی خۆ تاقیکردنەوە، یانی خۆ بێروبەوێدا دادان، واتە هەڵقرچان. عیشق یانی ژیان.

ئەم ڕۆژانە خۆم دەنێو داستانی عیشقێکی واقعیدا دیتەوە. داستانی ئەوینێک کە وشە ناتوانێ وەسفی بکا و زمان لە گێڕانەوەی بێ توانایە. خۆشەویستییەک کە سنووری بڕیوە و لە دەروازەکانی مانا ڕواڵەتییەکەی تێپەڕیوە. من هەتا ئێستاش نەمدەزانی عیشق یانی ئەوە. نەمدەزانی عاشق دەبێ هەتا ئەو ڕادەیە فیداکاری بکا و حەز و شادییەکانی لەپێناویدا دابنێ. بەڵێ باسی خۆشەویستیی ئینسانییەتە.

کورتەی داستانەکە بەمجۆرەیە: کوڕێک و کچێک هێندەیان یەکتر خۆش دەوێ لەگێڕانەوە نایە. فیداکاریی ئەو دوانە لەپێناو یەکتردا بێ سنوورە. باخی عیشقیک کە ئەو دوانە پیاسەی تێدا دەکەن پڕ لە گوڵی بۆنخۆش و ڕەنگاوڕەنگە. مرۆڤ حەز دەکا دەگەڵ چرکە بە چرکەی ژیانی ئەو دوانە هەنگاو هەڵێنێ و بزانێ ئەو جووتە چۆن دەتوانن هەتا ئەو ڕادەیە یەکتریان خۆش بوێ. هەموو دنیای خەون و خەیاڵەکانیان یەکە، هەموو هەنگاوەکانیان دەگەڵ یەک جووتە، هەموو بزەکانیان ماناکانی یەکتر دەخوێننەوە، هەموو فرمێسکەکانیان دەگەڵ یەک تێکەڵ دەبن. لەڕاستیدا ئەوان گیانێکن لەدوو جەستەدا. قەت پێم وانەبوو دنیای خۆشەویستی دەتوانی هێندە جوان بێ. هەردووکیان هەتا هەتا سەر ئێسقان عەداڵەتخواز و دادگەرن. نایانەوێ ڕەنگی ناشیرینی زوڵم و فەساد و بێڕەحمی ببینن. ئەوان دنیایەکی پڕ لەخۆشەویستی و یەکتر قەبووڵ کردنیان دەوێ.

مخابن ئەو جووتە عاشقە لە یەک شتدا وەک یه‌ک بیر ناکەنەوە کە ئەویش چۆنیەتیی گەیشتن بەو دنیا جوانەیە. هەرچی کوڕەیە دەیەوێ قارەمانبازی بکا و بچێتە شەڕی باندە خەراپکار و بێڕەحمەکان و لە نێویان بەرێ کە هەرواش دەکا. ئەو کوڕە بۆ ڕزگاریی خۆشەویستەکەی و بنەماڵەی لەچنگ باندی خەراپکاراندا چ فیداکارییەک دەکا و چۆن خۆی دەخاتە خەتەرەوە لە گێڕانەوە نایە. ئەو هەموو سنوورەکانی ئازایەتی و زیرەکی و بەرنامەڕێژی دەپێوێ و ئەوەی پێویستە بۆ لەبەین بردنی خەراپکاران دەیکا و سەریش دەکەوێ. بەڵام خۆشەویستەکەی موخالیفی توندوتیژی و کوشتنە. ئەو پەپوولەیەکە بە نێو باخی بەهەشتدا ئەم چڵ و ئەو چڵ دەکا. هەتا بڵێی پاک و مەعسووم و ئینساندۆست. هەتا بلێی نەرم و نیان و باوەڕ بەخۆ بوون. ئەو کچە ئەوەندە چووەتە نێو دنیای عیشقی خۆیەوە کە هەست بە ئازارەکانی خۆی ناکا. نایەوێ تەنانەت موویەک لەسەری ئەو کەسەش کەم بێتەوە کە هەموو ژیانی لەخۆی و بنەماڵەکەی ئەستاندوە. ئەو کچە هێندە لە پێناو ئەو باوەڕەیدا قورس و قایمە کە سەرئەنجام کوڕەکەی بەجێ دێڵێ و ئیتر گۆشەی تەنیایی و فرمێسک و حەسرەت و خەم هەڵ دەبژێرێ. ئەو دنیایەکی دەوێ مەند و ئارام. گوڵێک بە ئارامی ڕاژێ، شۆقی کزی مۆمێک و باڵ ڕاوەشاندنی پەپوولەیەک بەدەوریدا و ئیتر باسی خۆشەویستی و خەون و حەز و ئاواتەکان. پێداگریی کچە لەسەر باوەڕەکەی سەرەنجام کوڕی عاشق بەدوو خۆیدا ڕاکێش دەکا و بە گەیشتنی دووبارەیان بە یەکتر، ئەمجار بەردی بناخەی ماڵێک دادەنێن وەک ژیانی هیچ کەس نەچێ. یانی ئەوەی ناوی توندوتیژی و نادادپەروەری و سووکایەتییە تێیدا نەبێ.

خۆ دەزانم ئەوە ئاواتی من و هەزارانی وەک منیشە بەو دنیا جوانەی ئەو جووتە عاشقە بگەین و ئێمەش تامی شیرینی ئەو ئەوینە بچێژین. داخەکەم نە ئەو دوو ئاشقە توانیان کۆشکی خەون و خەیاڵەکانیان بنیات بنێن و نە ئێمەش جارێ لەدوور و نیزیک دنیایەکی ئاوا بەدی دەکەین. بەڵام خەباتمان با لەو پێناوەدا درێژەی هەبێ.

( لە ژمارەی ٧١٨ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist