سێرگێئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وی ڕووسیه، پاش دیدار له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران وتوویه‌تی، ڕووسیه به‌م زووانه مووشه‌که به‌رگرییه ئێس – ٣٠٠ ه‌کان، ڕاده‌ستی ئێران ده‌کا.
لاورۆف گوتوویه‌تی له دانیشتنی نێوان خۆی و زه‌ریفدا، هیچ باسێک له مووشه‌که ئێس – ٣٠٠ ه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵام به‌ڵێنی دا که به‌م زووانه ئه‌م قه‌ڵغانه به‌رگرییه به‌ڕێی ئێران ده‌کرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف له ڕه‌وتی سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، گوتی: “مه‌سه‌له‌ی ڕاده‌ست کرانی قه‌ڵغانی ئێس – ٣٠٠ له‌لایه‌ن ڕووسیه به ئێران، گه‌یشتۆته قۆناغی جێبه‌جێ کردن و هیچ باسێکی سیاسی له‌م باره‌وه له گۆڕێ‌دا نییه و پێشتریش جارێکی دیکه پێداگری کرابۆوه که ئه‌م مووشه‌کانه به ئێران ده‌درین.”
گرێبه‌ستی ٨٠٠ میلیۆن دۆلاریی مووشه‌که ئێس – ٣٠٠ ه‌کان له ساڵی ٢٠٠٧ له نێوان ئێران و ڕووسیه‌دا ئیمزا کرا، به‌ڵام له نێوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٠دا، دێمیتری مێدۆدۆف، سه‌رکۆماری کاتیی ڕووسیه، به‌هۆی پێشێل نه‌کردنی گه‌مارۆکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ناردنی ئه‌م مووشه‌کانه‌ی بۆ ئێران قه‌ده‌غه کرد.
به‌م حاڵه‌ش که‌متر له ٢ مانگ له‌مه‌وبه‌ر وێلادێمیر پووتین، سه‌رکۆماری ئێستای ڕووسیه، قه‌ده‌غه کرانی ناردنی ئه‌م قه‌ڵغانه‌ی بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
شایانی باسه که محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی “شانگهای”دا، چاوی به هاوتاکانی خۆی له ڕووسیه و چینییش که‌وتووه.
به وته‌ی زه‌ریف له‌م دیدارانه‌دا، قسه له‌سه‌ر کڕینی نه‌وت، هاوکارییه سه‌نعه‌تییه‌کان و مه‌سه‌له ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک قه‌یرانی سووریه کراوه.