تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بە بۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە لەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
شەوی ٣٠ی بەفرانبار و لە بەرەبەری ٢ی رێبەندانی ئەمساڵدا کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆمارە مەزنەکەی کوردستان ، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە شاری سنە بە چالاکیی تەبلیغی، رێزیان لە یاد و بیرەوەریی کۆماری کوردستان گرت و لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات وەفاداریی خۆیانیان دووپات کردەوە.
تێکۆشەران و دۆستانی دێموکرات لە شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چەندین شوێنی ئەوشارە کە بریتین لە: گەڕەکەکانی بەهاران،شەهرەک ۱/۱۷ شەهرەک پەیام شیرکەت گاز ، گرێزه، شەهرەک کەوسەر ،دووشان
شەهرەک ساحیلی ،مەیان قەبا و چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکە، یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرزڕاگرت
کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە گشتی، دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری سنە دەکا.