ڕۆژی هەینی دوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەی رێکخراوی وڵاتانی ئۆپێک، بەهۆی پێشبینی بەردەوامبوونی ئهم ڕێکخراوه لەسەر سیاسەتەکانی خۆی، بەهای نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان تا ئاستێکی بهرچاو دابەزی.
لە نیوەڕۆی ڕۆژی هەینیدا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لەو رێکخراوە دەستیپێکرد، پێشبینی دەکرێ که لەم کۆبوونەوەیەدا، ئۆپێک بڕیار لهسهر ئهوه بدا که تا ماوهی شەش مانگی داهاتوو لهسهر سیاسەتی کەم نەکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بهردهوام بێ، لەگەڵ ئەوەش ئەو رێکخراوە گوێ به وهڕێ خرانی شەپۆلێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت نادا.
بەهۆی ئەو پێشبینیانەوە بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابهزیون و ئهوهش کاریگەری خراپی لەسەر بازارەکانی نەوت داناوه.
عەلی ئهلنهعیمی، وەزیری نەوتی عهرهبستان لە ڕهوتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئۆپێک رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوت مافی سەرەکی وڵاتانی خاوەن نەوتە، ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ” بازاڕ ئازادە و مافی هەموو لایهکیشه بەپێی ئەو ئاستەی کە لەتوانایاندا هەیە نەوت بەرهەمبێنن”.
ههروهها عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراقیش، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژهی کڕیارانی نەوتی خاو زیاتر دهبن، هەروەها بەهای نەوتی خاویش دەگاتە ئاستی٧٥ دۆلار. ئەوە لە حاڵیکدایه کە عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمسادا، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی زیانێکی دارایی گەورە بووە.