ئه‌بوو محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌ولانی، ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره ده‌ڵێ، ڕێژیمی ئێران که پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رکۆماری سووریه ده‌کا، دوژمنی ئه‌م گرووپه‌یه و له شێوهنیزامییان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه جیهادییه‌کان که‌لک وه‌رده‌گرێ.
ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره له به‌شی دووهه‌می وتووێژه‌که‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ کاناڵی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لجه‌زیره گوتی: ئێران ڕاوێژکاره نیزامییه‌کانی خۆی به‌ڕێی سووریه کردووه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی وڵاته‌که‌ی نه‌ناردووه و به‌ره‌ی نوسره سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌گژ ئه‌م گرووپانه‌دا بچێته‌وه که له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌کرێ.
بڵاو بوونه‌وه‌ی وتووێژی جه‌ولانی له کانالی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ئه‌لجه‌زیره له حاڵێکدایه که ڕووخساری ناوبراو داپۆشراو بووه و شوێنی لێدوانه‌که‌ش ڕوون نه‌بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م لێدوانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
ئه‌بوو محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌ولانی، له قسه‌کانی خۆیدا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی که، “ئێمه له ناوچه‌که‌ی خۆمان ده‌سه‌ڵاتی ئێران بنبڕ ده‌که‌ین و له بابه‌ت خودی کۆماری ئیسلامیشه‌وه له‌نێوخۆی وڵاته‌که‌یدا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه.”
ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره که گرووپه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه وڵاتێکی وه‌ک ئامریکا، به گرووپێکی تێرۆریست ناسراوه، له‌م لێدوانه‌دا گوتوویه‌تی، ئامریکا به‌رپرسی بارودۆخی ناجێگیری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته.
جه‌ولانی گوتوویه‌تی: ده‌ڵێن ئێران، کۆنترۆڵی عێراقی به ده‌سته‌وه گرتووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه ئامریکا بوو که عێراقی داگیر کرد و له‌سه‌ر که‌شه‌فێکی زێڕدا پێشکه‌شی ئێرانی کرد.
شایانی باسه که له‌م دواییانه‌دا به‌ره‌ی نوسره وێڕای چه‌ند گرووپی جیهادیی دیکه توانیویانه له باکووری ڕۆژاوای سووریه پاشه‌کشه به هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بکه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌شدا بگرن.
ڕێبه‌ری نوسره له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گووتوویه‌تی، هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی نێوان به‌ره‌ی نوسره و گرووپی داعش به‌دی ناکرێ، چوونکی ئه‌م دوو گرووپه له هه‌مان کاتدا که خه‌ریکی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دن، به‌دژی یه‌کتریش ڕاوه‌ستاون.
پێویست به ئاماژه‌یه که به‌ره‌ی نوسره له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری، ڕێبه‌ی ئه‌لقاعیده په‌یمانی به‌ستووه و گرووپی داعش‌یش به قه‌ولی خۆی خه‌لافه‌تی ئیسلامی پێک هێناوه و ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، به خه‌لیفه و ڕێبه‌ری هه‌موو موسوڵمانانی جیهان ناساندووه.
ڕێبه‌ری نوسره ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن داعش به “نامه‌شرووع” ده‌زانێ و پێی وانییه له نێوان به‌ره‌ی نوسره و گرووپی داعشدا سوڵح و ئاشتی سه‌قامگیر بێ.
ئه‌بوو محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌ولانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی: سه‌دی ٣٠ هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره له شه‌ڕکه‌ره بیانییه‌کان پێک هاتووه که کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتییانی ئامریکاییش له نێویاندا ده‌بیندرێن، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی ئورووپایی، ئاسیایی، ڕووسی و چیچێنی له‌م هێزانه‌دا جێگیر کراون.
جه‌ولانی هه‌روه‌ها ڕێگه چاره‌ی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ٤ ساڵه‌ی سووریه‌ی ڕه‌د کردۆته‌وه و گوتوویه‌تی قه‌یرانی سوڕیه ته‌نیا له ڕێگه‌ی جیهاد چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.