ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28 ی به‌فرانبار شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حیزب سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له لایه‌ن شاندێکی سازمانی خه‌بات به سه‌رپه‌رستی کاک کامیل نورانی فه‌رده‌وه، پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارەدا سەرەتا کاک مسته‌فا مه‌ولوودی لێکدانه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی له‌سه‌ر چه‌ند باسێکی سیاسیی ڕۆژه‌ڤی ئێران و یه‌ک له‌وان خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی ئێران و رۆژهه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازیی خۆپێشاندانه‌کانی ئەم جارە خسته به‌رباس. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی باسه‌که‌یدا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان لەو پێوەندییەدا، ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆن و حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به نیسبه‌ت هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستا شی کرده‌وه و رایگه‌یاند که پێویسته له‌و کاته‌دا حیزب ولایه‌نه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌دیدێکی کراوه و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له ڕاستای هاوکاری و کۆده‌نگی بۆ دۆزینه‌وه‌ی فۆرمۆلێکی هاوبه‌ش، زیاتر بێنه پێشه‌وه تا بتوانن خه‌باتی شاخ و شار پێکه‌وه گرێ بدەن.
دواتر کاک کامیک نورانی فه‌رد له سه‌ر بابه‌ته‌کانی ئاماژه پێکراو، تێبینی و سەرنجەکانی خۆی باس کرد و رایگه‌یاند که ئه‌م بابه‌تانه بۆ هه‌ر دوو لامان جێگای تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌یه و پێویسته پێکه‌وه ئێمه وه‌ک حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات زیاتر هاوکاریمان هەبێ و هەوڵ بدەین بۆ ڕێگاچاریەکی گونجا بە مەبەستی کارهاوبەش.