نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی کرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی جۆردانی ٩٤ ( ٤ی ژوئه‌نی ٢٠١٥ ) ئیبراهیم زێوه‌یی، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمان له‌و شاره‌ی کرد‌و له لایه‌ن محمد ئیلخانی، سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
سه‌ره‌تا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامه‌زرانی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی له سه‌رۆکی پارته‌که‌و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حیزبه کرد‌و هیوای خواست که پارته‌که‌یان و گه‌لی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه له راستای خزمه‌ت به کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه بۆ ئاوهدانیو عه‌داڵه‌تی کۆمهڵایهتیو مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه .
دواتر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکرات و پارتی گه‌شه يپێدانی تورکمان له سه‌ر به‌هێزکردن و پته‌وتر کردنی پێوه‌ندی دوو لایه‌نه پێداگرییان کرد و بوونی ئه‌م جۆره رابیتانهیان به قازانجی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورکمان دایه قه‌ڵه‌م .