کەسایەتیو چالاکانی کوردلە دەرەوەی ولات، داوای پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکەن.
لە نامەیەکی سەرئاوەڵا دا، نزیکەی سەد کەسایەتی و چالاکیی بواری جۆراوجۆر کە هەر هەموویان هی ڕۆژهەلاتی کوردستاننو لە دەرەوەی وڵات دەژین، داوای پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکەن. لەو نامەیە دا هاتواە: “هەستیاریی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ئەمرۆ ئەرکێکی مێژوویی لە بەرامبەر تەواوی ڕێکخراوەو کەسایەتییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، ئەویش هەڵێنانی هەنگاوگەلی جیددی و پێویست بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە زۆربەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.”
دەقی تەواوی نامەکە و هەر وەها ناوی ئەوانەی نامەکەیان واژۆ کردوە بەم جۆرەیە:
نامەیەکی کڕاوە بۆ:
ڕێکخراوە سیاسی و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
هەروەهاهەڵسوراوانیسەربەخۆی سیاسیی – مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەرێزان،
ئاڵوگۆڕەکانی جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتیی بە جیهانیبوونی کێشەی کورد لە دوو دەیەی ڕابردوودا، ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ کە ئێرانیش بە پێی قووڵتربوونی هەرچی زۆرتری قەیرانی سیاسیی – کۆمەڵایەتیی و ئابوریی نێوخۆیی درەنگ يان زوو تووشی گۆڕانکاریی جیددی و چارەنووساز دەبێ. پێویستە هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆيان بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی مێژوویی لە تەیارکردنی بواری پێویست بۆ گەیشتن بە دیاریکردنی ماڤی چارەنووس و لە بەرامبەر هەر چەشنە ئاڵوگۆرێکی نەکاوی سیاسیی ئامادە بکەن، تا بتوانن لە ژیانی سیاسیی داهاتووی کوردستان و ئێران بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکانی مێژینەی گەڵی کورد ئەرکی خۆیان بەجێبێنن.
هەموو باش دەزانین کە سەرەڕای ئەم پێويستييە، ژیانی سیاسیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەی داسەپێندراوبەتایبەتیی لە دوو دەیەی ڕابردوودا پڕ لە قەیرانی سیاسیی و ڕێکخراوەیی بووە. دابڕانو لەیەکدووربوونەوەی هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە حیزب وکەسایەتییەکانییەوەزیانی ناخوازراوی لە بزاڤی کورد و هەستی نەتەوەیی کورد داوە. هەرچەند، جاروبار لە ئاستی دوو یان چەند ڕێکخراوەیەکی کوردستانیدا شاهیدی دانیشتن و تەنانەت دانوستان بووین، بەڵام بە هۆی بەرفەراواننەبوونیان، ئەم چەشنە ڕێکەوتنانە ئاکامێکی دڵخوازیان بە شوێنەوە نەبووە.
هەستیاریی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ئەمرۆ ئەرکێکی مێژوویی لە بەرامبەر تەواوی ڕێکخراوە و کەسایەتییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، ئەویش هەڵێنانی هەنگاوگەلی جیددی و پێویست بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە زۆربەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم بەرەیە پێویستە تەواوی هێزەکانی ڕاستەقینەی گەلی کورد کە بۆ ئازادیی و ماڤی چارەی خۆنووسینیڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەکۆشن لەخۆ بگرێ تا بواری پێویست بۆ پتەوترکردنی پێوەندیی ئەم هێزانە و بەرزکردنەوەی ئاستیچالاکیی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوور لە هەر چەشنە پاوانخوازیی و لە سەر بنەمای پلوراليسمی سیاسیی و دێموکراتیک پێک بهێنێ.
بەڕێزان،
بێگومان پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی هێزەکانی سیاسیی- کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر چەند خاڵی هاوبەش و یەک لەوان هاوئاهەنگکردنی چالاکیی سیاسیی و نیزامیی حیزبەکان، پێکهێنانی کومیتەی نوێنەرایەتیی ئەم بەرەیە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرژوەندی نەتەوەی کورددایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستیوشياریی نەتەوەیی و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کورستان، ناساندنی خێرایبزاڤی کوردی ڕۆژهەڵات لە ئاستی جیهان، کۆکردنەوەی کۆدەنگیی و پشتیوانی بیروڕای گشتیی جیهان و پارڵمانی ئەورووپا و هتد …!
بەرێزان،
پێکهێنانی بەرە یاخود هەر چەشنە ڕێکخراوە یاخود کومیتەیەکی هاوبەش لە هێزەکانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات پێداویستییەکی مێژووییە، کەمتەرخەمی لەبەرامبەر ئەم ویستەدا ئاکامی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە، چ لە ئاستی بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چ لە ڕادەی ناوچەیی و جیهانیدا. ئەمە پێداویستیی ئەمرۆیە و بێ گوومان سپەينێ بۆ ئەم کارە دڕەنگ دەبێ!
بە ڕێز و حورمەتەوە
١. ئیرانپور،ناسر،نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٢. ئەحمەدین،مستەفا،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٣. ئەحمەدی،سەدیق،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٤. د. ئەمینئاوە،کامران،نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٥. ئەمیننژاد،ناسر، نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٦. ئەنساری،بێهروز،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧. باباخانی،نووسەروچالاکی سیاسی،تورکیە
٨. باڵەکی،ئاگری،چالاکی سیاسی،نۆروێژ
٩. بۆکانی،تاهیر،چالاکی سیاسی،سوید
١٠. بەخشی،حوسێن،نووسەر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
١١. بەرهون،محەممەدتاهیر،نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
١٢. پورکەریم،جەمال،چالاکی سیاسی،فەرانسە
١٣. پیرۆتی،ئاسۆ،چالاکی سیاسی،سوید
١٤. توتئاغاجی،جینا،چالاکیبواریژنان،سوید
١٥. جهانگیری،برایم،نووسەروچالاکی سیاسی،کەنادا
١٦. جیهانمیهەن،فەرهاد، چالاکی سیاسی،سوید
١٧. حامدی،جەعفەر،چالاکی سیاسی،نۆروێژ
١٨. حوجەتالسادات،هادی،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
١٩. حوسێنپەناهی،سامانچالاکی سیاسی،سولێمانی
٢٠. حیسامی،سالار،ڕۆژنامەنووس،چالاکی سیاسی،باشوری کوردستان
٢١. د. حیکمەت،تاهیر،نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٢٢. حەواینەسەب،خەلیل،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٢٣. حەیدەری،جەواد،ڕۆژنامەنووس،باشوریکوردستان
٢٤. داراپور،ئارێز،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٢٥. دەباغی،شهلا،نووسەروچالاکی سیاسی،سوید
٢٦. ڕازی،جەڵال،ئەندامی تیمی میلیفتباڵی ئێران،فینلاند
٢٧. ڕزایی،ماپەر،چالاکی سیاسی،ئالمان
٢٨. ڕەشیدی،ئەمین،چالاکی سیاسی،سوید
٢٩. زارەع،جەمال،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٣٠. زارەع،گوڵنار،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٣١. زارەعی،ئیسمایل،چالاکی سیاسی،نۆروێژ
٣٢. سدقی،پەری،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٣٣. سولتانی،ئەنوەر،نووسەر،وەرگێر،توێژەر،چالاکی سیاسی،بریتانیا
٣٤. سوڵتانپەنا،بەهرام،چالاکی سیاسی،سوید
٣٥. سەعیدی،حوسێن،نووسەروچالاکی سیاسی،سوید
٣٦. شاسواری،محەممەد،چالاکی سیاسی،سوید
٣٧. شعبانی،هومایوون،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٣٨. شێخئاغایی، سیامەند،نووسەروچالاکی سیاسی،سوید
٣٩. د. شەتەوی،حەسەن،نووسەر،تێکۆشەری دێرینی سیاسی،ئاڵمان
٤٠. عوسمانی،ئارام،شانۆکار،فەرەنسا
٤١. عەبدوللاهی،ئازاد،چالاکی سیاسی،دانمارک
٤٢، د. عەلیار،ئاوات،چالاکی سیاسی،ئەمریکا
٤٣. فەتاحی،مەهدی،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٤٤. فەتحی،نادر،نووسەر،وەرگێر،بەرپرسی سایتی ڕۆژهەڵات-بۆکانئاڵمان
٤٥. فەرهاد،فاروق،چالاکی سیاسی،سوید
٤٦. قادری،هیدایەت،چالاکی سیاسی،سوید
٤٧. قازی،عومەر،تێکۆشەری دێرین،ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٤٨. قازی،کامران،چالاکی سیاسی،سوید
٤٩. قورێشی،خالید،چالاکی سیاسی،ڕووسیە
٥٠. قورێشی،خەبات،هونەرمەند ینیشتمانیی،نۆروێژ
٥١. کوردپوور،عەبدوللا،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٥٢. کوردستانی،کانی،چالاکی سیاسی،بریتانیا
٥٣. کوردستانی،ئاشتی،چالاکی سیاسی،ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٥٤. کەعبی،ڕەزا،چالاکی سیاسی،باشوری کوردستان
٥٥. کەمالی،سەلاح،چالاکی سیاسی،سوید
٥٦. گرامی،ئەفراسیاب،چالاکی سیاسی ـنۆرویژ
٥٧. لاهووری،ئەمیر،چالاکی سیاسی،ئوسترالیا
٥٨. لەبادی،مینا،چالاکیبواریژنان،سوید
٥٩. لەبادی،ئەحمەد،چالاکی سیاسی،سوید
٦٠. ماملێ،وریا،چالاکی سیاسی،نۆروێژ
٦١. ماوەرانی،حەسەن،نووسەر،وەرگێر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٦٢. محەمەدپوور،جەمال،چالاکی سیاسی،سوید
٦٣. د. مرادی،گلمراد،نووسەر،چالاکی سیاسیوووتەبێژی ماڤیمرۆفلەیو . ئەنژنو
٦٤. موکری،برایم،چالاکی سیاسی،ئوسترالیا
٦٥. موکری،ناهید،چالاکیبواریژنان،سوید
٦٦. مۆلان،حەسەن،چالاکی سیاسی،ئوسترالیا
٦٧. مێعمارزادە،فاروق،چالاکی سیاسی،سوید
٦٨. مێعماری،ئەسمەر،چالاکیبواریژنان،سوید
٦٩. میتران،فرێدوون،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧٠. د. مەردوخ،عەبدوللا،چالاکی سیاسی،فەرەنسە
٧١. مەسعودی،مریم،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧٢. مەولوودی،هێرۆ،ڕۆژنامەنووس،باشوریکوردستان
٧٣. ناسری،باباشێخ،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧٤. ناسری،شۆڕش،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧٥. نەجاری،جەمال،ڕۆژنامەنووس،فەرەنسە
٧٦. نەقشبەندی،ڕشاد،چالاکی سیاسی،بریتانیا
٧٧. هەورامی،کەمال،چالاکی سیاسی،ئوسترالیا
٧٨. وریانی،جهانگیر،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٧٩. وریانی،سوهێلا،چالاکی سیاسی،ئاڵمان
٨٠. یاحەقی،ئالاین،چالاکی سیاسی،فەرانسە