درێژکردنەوەی گه‌مارۆ ناوکییه‌کانی سه‌ر ئێران لە شوڕای ئه‌منیه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا دەخرێتە بەرباس.
باڵوێزی مالیزی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که سه‌رۆکی کاتیی شوورای ئه‌منیه‌ته، ڕایگه‌یاندووه که ١٥ ئه‌ندامی شوورا به سه‌رنجدان به پێشکه‌وتن و دووره‌دیمه‌نی دانووستانه ناوکییه‌کانی ئێران‌و ڕۆژاوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئایا ماوه‌ی گه‌مارۆکانی ئێستا به‌دژی کۆماری ئیسلامی درێژ بکه‌نه‌وه یان نا.
ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ له کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٣ له ژنێڤ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک که‌وتن که بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی ناو‌کی که ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران‌و ئاشتیخوازانە بوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌م وڵاته بسه‌لمێنێ، له‌گه‌ڵ یه‌کتر کۆ ببنه‌وه.
ئه‌م دانووستان‌و وتووێژانە که له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ڕابردوودادا رێککه‌وتنێکی گشتی لێ که‌وته‌وه، ئێستا دوایین حه‌وتووه‌کانی ئۆلتیماتۆمی خۆی به‌ڕێ ده‌کا. شوورای ئه‌منیه‌ت له حاڵێکدا له مانگی ژوئه‌ن به مه‌به‌ستی درێژکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان به‌دژی ئێران دانیشتنی ده‌بێ که دوو لایەن بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی ناو‌کی تا کۆتایی ئه‌م مانگه دەرفەتیان لەبەر دەست دایە.
شایانی باسه که ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یە که ده‌سبه‌جێ پاش ڕێککه‌وتنامه‌ی ناو‌کی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌کان ده‌ڵێن به مه‌رجێک ئه‌م گه‌مارۆیانه له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌گرن که به بهڵێننیهکانی خۆی پێبه‌ند بێ‌و ڕاستیی ئیدیعای خۆی سه‌باره‌ت به ئاشتیخواز بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بسه‌لمێنێ.