وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا چاوه‌ڕوانیی ئەوەی هه‌یه که ئێران به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی ناو‌کی، تا ڕێکه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕ بڕی پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی که‌م بکاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌والده‌ریی رۆیتێرز، ماری هارف وته‌بێژی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا گوتویه‌تی، ئێمه چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌ی که پێشتر واژۆ کراوه، ئێران به‌ڵێنییه‌کانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر ئیران ئه‌م کاره نه‌کا، دواتر تووشی کێشه ده‌بین. به‌ڵام به‌پێی ڕێککه‌وتنی کاتی، چاوه‌ڕوانیمان لێی هه‌یه که ئه‌م کاره جێبه‌جێ بکا.
به‌وته‌ی خاتوو هارف، چاوه‌دێران ڕایانگه‌یاندوه که له ماوه‌ی ١٨ مانگی ڕابردوودا پاشه‌که‌وته‌کانی سووته‌مه‌نیی ئه‌تۆمیی ئێران نزیکه‌ی سه‌دی ٣٠ زیادی کردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاندوه که کارناسانی ئاژانس که ڕۆژانه چاوه‌دێری به‌سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران‌دا ده‌که‌ن ده‌ڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئێران بۆ دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ڕاپۆرتی به‌رز بوونه‌وه‌ی بڕی پاشه‌که‌وتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران له حاڵێکدا بڵاو کراوه‌ته‌وه که ده‌وڵه‌تی ئۆباما له هه‌وڵی ئه‌وه دایه قه‌ناعه‌ت به کۆنگره‌ی ئامریکا بێنێ که له ئه‌گه‌ری ئیمزا کرانی دوایین ڕیککهوتندا، ئێران له ماوه‌ی مانگێکدا پاش ڕێککه‌وتن، پاشه‌که‌وتی سووته‌مه‌نیی ئۆرانیۆمی خۆی تا ڕێژه‌ی سه‌دی ٩٦ که‌م بکاته‌وه.