خالید عه‌زیزی له وتووێژ له‌گه‌ڵ چوار ڕۆژنامه‌ی عه‌ڕه‌بیی ” القبس”، ” المستقبل”، ” الحوار المتمدن” و “به‌یروت” پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه که کۆماری ئیسلامی به ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سووریه، عێڕاق‌و لوبنان قه‌یرانه‌کانی خۆی داده‌پۆشێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی عه‌ڕه‌بیی “به‌یروت”دا به ئاماژه به پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی له تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ حیزبوڵلای لوبنان که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین‌و پۆشته ده‌کرێ، دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و ره‌فیق حه‌ریری، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی تێرۆر کرد‌و به‌و تێرۆره سیاسییانه ئامانجه‌کانی کۆماری ئیسلامیی بردۆته پێشێ.
خالید عه‌زیزی له‌و وتووێژانه‌دا که له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌و بڵاڤۆکانه کردوونی، تیشکی خستۆته‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی مه‌زهه‌بی له وڵاتانی دراوسێیو ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامی به نانه‌وه‌ی کێشه‌و قه‌یران له وڵاتانی دراوسێیدا، قه‌یرانه نێوخۆییه‌کانی خۆی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌کا.
ئه‌و ڕۆژنامانه هه‌موو به بایه‌خه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی مههابادو کاردانه‌وه‌یان به مه‌رگی گوماناویی فه‌ریناز خوسره‌وانی یان روانیوه. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕوونی کردۆته‌وه که کۆماری ئیسلامی بە چاوی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکاو تا ئێستا نەیویستوە گوێ بۆ داوای کورد بگرێ، هەر بۆیە شەڕێکی ناحەق‌و ناڕەوای بەسەر کورددا سەپاندوە کە تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە کردوه کە سیاسەتی بە ئەمنیەتی کردنی کوردستان وایکردوە بارودۆخی ئابووری‌و کۆمەڵایەتیی کوردستان زۆر لە پاش ناوچەکانی دیکەی ئێرانەوە بێ، نیزامی سیاسیی ئێران بە چاوی غەیرەخودی لە کورد دەڕوانێو کوردەکانیش هیچ متمانەیەکیان بە دەسەڵات نییە.
بابه‌تێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرت‌و وتووێژانه ڕۆڵی ئێران له هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان دابووه.
کاک خالید له‌و پێوه‌ندییه‌دا به پیداگری له سیاسه‌تی قه‌یرانخوڵقێنیی کۆماری ئیسلامی له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی دراوسێی ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامی به ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سووریه، عێڕاق‌و لوبنان قه‌یرانه‌کانی خۆی داده‌پۆشێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جموجۆڵی نیزامیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی حیزبی دێموکڕات له ناوجه سنوورییه‌کان ده‌ڵێ تێکۆشان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات و هاتوچۆی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی بۆ ئەو سنوورانە، مافی بێ ئەملاوئەولای حیزبی ئێمەو هەر کام لە حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانە. ئێمە هەر وەک لە ساڵانی رابردوودا، هەوڵمان داوە لە نیوخۆی ڕۆژهەڵات حوزوورمان هەبێو، لەمەوبەدوا تێدەکۆشین زیاتریش حوزوورمان هەبێ.
خالید عه‌زیزی ده‌ڵێ ئێران خۆی خزاندۆتە نێو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و بەوەش کێشەی زۆری بۆخۆی‌و دراوسێکانی دروست کردوە. حزووری ئێمەش زیاتر بۆ ئەوەیە سەرنجی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ لای پرسی کورد بۆ ئاوڕدانەوە لەو کێشەیە ڕابکێشینو لە پێناو مافە ڕەواکانی خەڵکەکەماندا تێ‌بکۆشین. ئەگەر قسە لە نائارامیش بێ، ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە خۆی بوار بۆ ئەو نائارامییە خۆش دەکاو بەرپرسایەتیی هەموو ئەو پێشهاتانە لە ئەستۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییه.