• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/16
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

گەلانی وەزاڵەهاتوو لە ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی لە نیوخۆی ئێران!

هاونیشتمانانی ئاوارە و دانیشتووی دەرەوەی وڵات!

ڕێکخراو و لایەنە ئازادیخواز و خەباتگێڕەکانی ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات!

کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ!

ڕێژیمی ئینسانکوژ و سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر بە سەرکوتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی سەرشەقام و کوشتنی دەیان بەشداری خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانە و گرتن و بەندکردنی هەزاران کەس لەوان ڕازی نیە و دەیەوێ ئەوانەش کە زیندانیی کردوون، لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بکوژێ. هەر ڕۆژەی مەرگی یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی ئەم دواییانە کە گوایە بۆ خۆیان لە گرتووخانەدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ڕادەگەیەنێ. جگە لە سینا قەنبەری، وەحید وەحیدی، موحسین عادلی و چەند کەسێکی دیکە کە کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایانگەیاند بۆ خۆیان خۆیان کوشتوە، لەم دواییانەدا مەرگی سارۆ قارەمانی لاوی ٢٣ ساڵەی خەڵکی سنەشیان ڕاگەیاند کە بە قسەی ئەوان بۆ خۆی خۆی کوشتوە! مەرگی سارۆ قارەمانی لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە تەرمی لاوێکی دیکەی سنەیی بە ناوی “کیانووش زەندی” کە ئەویش بەندکراوێکی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە بوو و لە گرتووخانەی سنە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە دابوو، هەر لەم ڕۆژانەدا بە بێ گیانی ڕاده‌ستی بنەماڵەکەی کرایه‌وه‌. کاربەدەستانی درۆزن و ڕووهەڵمالاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جگە لەوەی “خۆکوشتن”  لەگرتووخانە وەک هۆکاری مەرگی ئەو گیراوانە ڕادەگەیەنن، بە هەبوونی پێشینەی  تاوانی جۆراوجۆر وەک کڕین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان، بەکارهێنانی چەک و تەقەپێکردنی تاوانباریان دەکەن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی هەرە زۆری گیراوەکانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانە قوتابیان، خوێندکاران و لاوانی بێکار و بێ داهاتن و تەنیا تووڕەیی لە بێ کیفایەتیی هەمە لایەنەی دەسەڵاتداران و  بێزاری لەو دۆزەخەی ئەو ڕێژیمە بۆی پێک هێناون، هێناونیە سەر شەقام.

کوشتنی ناڕازیانی وڵات لە ژێر ئەشکەنجە لە بەندیخانەدا و ناوبردنی “خۆکوشتن” وەک هۆکاری مردنەکەیان، لە ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامیدا شتێکی تازە نیە. لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٣٨٨یشدا لە گرتووخانە بەدناوەکەی “کەهریزەک”، بە هۆی ئەشکەنجە و دەستدرێژی، گیانی کۆمەڵێک لەگیراوەکانیان ئەستاند و ڕایانگەیاند کە خۆیان کوشتوە! بەڵام دواتر ڕاستیی ڕووداوەکان ڕوون بوونەوە و ڕوورەشی بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی مایەوە. ئەمجاریش دیکتاتۆر خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، دەزگای قەزایی و سوپای پاسداران  لێبڕاون ئەو پەڕی توند و تیژی بەرامبەر ناڕازییە بەندکراوەکان پێشان بدەن. یا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ بستێنن یا توندترین سزایان بە سەر دا بسەپێنن. ئەوان دەیانەوێ تۆڵە لە خەڵکێک بستێننەوە کە وێڕای ڕەتکردنەوەی کۆماری ئیسلامی به‌ هه‌موو قۆڵه‌کانیه‌وه‌،  شەخسی خامەنەیی وەک سەری ڕێژیمەکە و دامودەزگاکانی سەر بە ناوبراویان وەک ماکەی ئەسلیی تاوان وسەرکوت و گەندەڵی و هۆکاری ڕۆژرەشیی خۆیان، کردوە بە ئامانجی سەرەکیی دروشمەکان و هاتنە سەر شەقامی خۆیان. هەمووی ئەو تاوانانەش لە بەرچاوی دەوڵەت و لە چوارچێوەی ئەو بەندیخانانە و دامەزراوانەدا بەڕێوە دەچن کە  سەرکۆمار ڕووحانی و دەوڵەتەکەی و وەزارەتخانەکانی، لێیان بەرپرسن. نامەیەکی نهێنیی فەرماندەری هێزە ئینتیزامییەکانی سنە بۆ بنکە و دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی سەر بەو هێزە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کەوتە دەست کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن ڕاگەیەندنی ئەم حیزبەوە لەقاو درا، دەیسەلمێنێ کە گرتن و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتنی ڕێکخەران و بەشدارانی خۆپێشاندانەکان، بەشێکە لە بەرنامەی سەرکوتکەرانەی هێزی ئینتیزامی و دامەزراوە سەرکوتکەرەکان و، “خۆکوشتن”ی گیراوان درۆیەکی بێ ئابڕوانەیە. ئەوەش بە جێی خۆی ئەگەر وا دابنێین ئەم ئیددیعایەش ڕاست بێ، هۆی خۆکوشتنی گیراوەکان جگە لە گەورەترین سووکایەتی پێکران و بەرەوڕوو بوون لە گەڵ توندترین ئەشکەنجەکان، ناتوانێ شتێکی دیکە بێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان سەرکوتی خەڵکی وەزاڵەهاتوو کە ناڕەزایەتیی خۆیان لەو ڕێژیمە دیکتاتۆر و بێ کیفایەتە و داوا ڕەواکانی خۆیان بە شێوەیەکی هێمنانە خستووەتە ڕوو، بە توندی مەحکووم دەکا. ئێمە وێڕای مەحکوومکردنی گرتن وبەند کردنی بەشدارانی خۆپێشاندانەکان و لەمەش زیاتر ئازار و ئەشکەنجەی گیراوەکان و گیان لێ ئەستاندنیان، داوای ئازادیی خێرای سەرجەم گیراوەکان دەکەین. ئێمە گەلانی وەزاڵەهاتوو لەو ڕێژیمە لە نیوخۆی وڵات، هاونیشتمانانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات و هێز و لایەنە ئازادیخواز و خەباتکارە ئێرانییەکان بانگەواز دەکەین بۆ دەنگ هەڵبڕێنی یەکگرتوانە دژی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە گیراوان و بەندکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە.

وێڕای سوپاس و پێزانینمان لە کۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤیش کە بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران لە سەر خەت بوون، داوایان لێ دەکەین هەڵمەتێکی بەرفراوان بە مەبەستی مەحکوومکردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر گیراوەکان و ڕاکێشانی پشتیوانیی جیهانی لە داوای ڕەوای گەلانی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە دیکتاتۆری و سەرکوت، وەڕێ بخەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

١٦/١/٢٠١٨

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist