سەرچاوەیەكی سووری دەڵێ بە هەزاران كەس لە هێزە چەكدارەكانی ئێرانو عێراق، بە قەولی خۆیان بۆ پاراستنی دەمێشق، لە سووریە جێگیر كراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، نزیكەی ٧ هەزار كەس لە هێزەكانی ئێرانو عێراق لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، چوونەتە نێو خاكی سووریهو ئەولەوییەتی كارەكەیان بەرگری كردن لە پێتەختی ئەم وڵاتەیە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە مەبەست لەم كارە ئەوەیە كە ئەژماری ئەم هێزانە بگەیەندرێتە ١٠ هەزار كەس تا بۆ بەرگری كردن لە ڕێژیمی دەمێشق، یارمەتیدەری هێزەكانی ئەرتەشی سووریە بنو هاوكارییان بكەن كە “جەسەرولشغور” وەربگرنەوە. دەگوترێ “جەسەرولشغور” ڕێگەی سەرەكیی دەستڕاگەیشتن بە كەنارەكانی مەدیتەرانەو ناوچەی “حەمما”یە که کهوتۆته بهردهستی داعش.
هەواڵدەریی فەرانسە وەبیری هێناوەتەوە كە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتوویە ڕایگەیاندبوو، كۆمەڵگای جیهانی سەری لە ئاڵوگۆڕەكانی چەند ڕۆژی داهاتووی سووریە سوڕ دەمێنێ. سووریه له ئێستادا نیوهی زیاتری له بر دهستی داعش دایهو ئهوهی دیکهشی لهلایهن رێژیمی بهشار ئهسهدو دژبهرانی دیکهی ئهو ڕێژیمهوه بهڕێوه دهبرێ.