• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕووحانی لە کوێوە و، بۆ کێ قسە دەکا؟!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/15
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

لە تازەترین دەربڕیندا سەرکۆماری ئیران، بۆ جارێکی دیکە خۆی وەک پشتیوان و داکۆکیکاری خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ دەرخست. ناوبراو بە ئاماژەدان بە قسە و لێدوانی بەرپرسانی رێژیم لە باڵی حاکمییەت، بەتایبەت پێشنوێژی کاتیی تاران کە خۆپیشاندەرانیان بە کۆمەڵێک ئاشغاڵ، مانگا و گوێرەکە وەسف کردبوو، بە توندی ڕەخنەی گرت و گوتی؛ چۆن دەکرێ بێ‌ڕێزی بە خەڵک بکرێ و، بەم شێوە بۆ جارێکی دیکە خۆی بە پشتیوان و داکۆکیکاری خۆپێشاندانەکان نیشان دایەوە!

بە نێوەڕۆکی دەربڕین و لێدوانی بەرپرسانی ڕێژیمەوە دیارە کە ئەم خۆپێشاندانانەیش کە تا ڕادەیەک هەر دوو باڵی بناژۆخواز و ڕێفۆرمیستی کردە ئامانج، ناتوانێ ناکۆکیی نێوان باڵەکانی ڕێژیم بشارێتەوە و یەکگرتوویان بکا. بەتایبەت لایەنگرانی دەوڵەت ناتوانن لە بیری بکەن کە سەرەتای ئەم خۆپێشاندانانە وەک خۆیان باسی دەکەن، لە لایەن توندڕەوەکانەوە بە دژی دەوڵەت ڕێک خرابوو. لەو لایشەوە توندڕەوان خوێندنەوەیەکی دیکەیان بۆ خۆپێشاندانەکان هەیە و هاوکات لەگەڵ بەتاوانبارزانینی دەوڵەت، پێیان وایە دەستی دوژمنانی دەرەکی! بێ‌ئەملاوئەولا ئاراستەی خۆپێشاندانەکانی کردوە و لەو باوەڕەدا کە وەک تا ئێستا نیشانیان داوە و لەم پێوەندییەدا چەند کەسێکیان لە زیندانەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوە و بە هەزاران کەسیان دەستبەسەر کردوە، دەبێ بە توندی هەڵسوکەوت لە گەڵ خەڵک و خۆپێشاندەراندا بکرێ.

لەگەڵ ئەوەیکە خۆپێشاندانەکان سەرکوت کراون و شەقامەکان بە زەبری هێزەسەرکوتکەرەکان ئارام بوونەتەوە، وادیارە  لایەنی دەوڵەت و سەرکۆمار دەیانهەوێ نرخی ئەم ڕووداوانە لە گیرفانی خۆیانەوە دیاری بکن و نانی لێ بخۆن. هەموو کەس و ئەوان باشتر لە هەمووان دەزانن کە ئەم حەرەکەت و ناڕەزایەتیانەی بێ‌دەنگبوونیان کاتی دەبێ و بۆ جارێکی دیکە و لە مەجالێکی دیکە‌دا سەر هەڵدەدەنەوە، بۆیە هاوکات لە گەڵ سیاسەت پێکردنیەوە لە سەر ئاستی کێشە نةوخۆییەکانیان، لەم دەربڕینانەدا ڕووحانی بە گشتی لایەنگرانی دەوڵەت بە دوای دوو ئامانجەوەن: یەکەمیان ئەوەیە کە تا ڕادەیەک دڵی خەڵک کە لەلایەن باڵێکی ڕێژیمەوە بە توندی بێ‌رێزی پێکراوە، بدەنەوە و بەشێک لە ڕق و تووڕەییەکانی بەم قسە نەرم و بە ڕواڵەت پەسەندانە دامرکێننەوە. دووهەمیشیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلمان و دواتر سەرکۆماری، سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و خۆیان وەک داکۆکیکار و پشتیوانی ئەوان نیشان بدەن کە دەنگیان پێ بدەن.

بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم قسانەی ڕووحانی ئەوەندەی پێوەندی بە سیاسەتکردنەوە هەیە، هیچ باوەڕێکی بەم ئیدیعایانە تێدا ناخوێندرێتەوە. ئەو بۆیە ئەو قسانە دەکا چونکی دەزانێ کە وادە و بەڵێنییەکانی خۆی و دەوڵەتەکەی چیدیکە بۆ خەڵک جێی باوەڕ و متمانە نین. ئەو باش دەزانێ کە خەڵک چەندە لە دەنگدانی بە وادە و بەڵێنییەکانی رووحانی پەشیمانن و چیدیکە فریوی ئەم قسە بێ‌کردارانە ناخۆن. بۆیە دەیهەوێ بە جۆرێک بەم قسانە قەرەبووی هەموو ئەو هەڵە و کەمتەرخەمیانە بکاتەوە کە تووڕەیی و بیزاری خەڵکی لە خۆی و دەوڵەتەکەی لێ کەوتۆتەوە. بەڵام لانیکەم خۆپێشاندەران لە دوایین هەڵوێستیا‌دا وڵامی خۆیان بەم جۆرە لە ڕوانین و سیاسەتانە دایەوە کاتێک کە درووشمی تێپەڕین لە دەوڵەتی ڕووحانیان هێنایە گۆڕێ و داوای گۆڕینی ئەم نیزامەیان لە تەواویەتی خۆیدا کرد. کەوابوو سەرکۆمار دەبێ قسە بۆ کەسانێکی دیکە بکا و شەڕی خۆی لەگەڵ کەسانی دیکە یەکلایی بکاتەوە کە وەک تا ئێستا دەرکەوتووە، لەوە ناچێ ئەم شەڕەی پێ بکرێ. بەڵام وەک دەڵێن “فەڕزی مەحاڵ، مەحاڵ نیە”، ئەگەر ڕووحانی و لایەنگرانی دەوڵەت و رەوتی رێفۆرمیستی بە هەموو تەیفەکانیەوە، توانیان ئەم شەڕە لە حاکمییەت ببەنەوە، ئەو کات دەکرێ چاوەڕوانی لاکردنەوەیەکی خەڵک بن.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist