له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له ٣ هه‌زار كچ له ماڵێ ڕایانكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حوسێن ئه‌سه‌د بێگی وێڕای ئاماژه به ئاماری كچانی ڕاكردوو له ماڵه‌وه گوتی، ڕێژه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه له‌مساڵدا له ماڵه‌وه ڕایانكردووه له چاو ساڵی پێشوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه. كه له ٣ هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ماڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه.
حوسێن ئه‌سه‌د بێگی، سه‌رۆكی ئۆڕژانسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێكخراوی بێهزیستی گوتی، له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی پێشوو٥ هه‌زار و ٣٨ بابه‌ت پێوه‌ندی له‌و ناوه‌ندی ئێمه‌وه كراوه و خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كانیان بوون كه له ماڵه‌وه ڕایانكردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئاماری كچای ڕاكردوو له ماڵه‌وه له سه‌ره‌تای‌٦ مانگی ئه‌و ساڵ له لایه‌ن چه‌ند ناوه‌نده‌وه ناویان تۆمار كراوه كه له ناوه‌ندی ده‌ستێوه‌ردانی قه‌یران ٦٤٤ بابه‌ت، هێڵی١٢٣ زیاتر له یه‌ك هه‌زارو ٧٢٧ بابه‌ت و خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕۆك ٥١٥ بابه‌ت ناویان تۆمار كراوه كه له‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا ١٤٤ كه‌س له ناوه‌نده‌كانی پاراستنی كچانی ڕاكردووی ڕێژیم په‌نا دراون كه هه‌تا ٣ حه‌وتوو له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و قه‌سان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان هه‌ندێكیان ده‌چنه‌وه به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی ده‌كرێن و دوا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێن.
شایانی باسه هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ كچان له ماڵه‌وه به تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كچان ماڵه‌وه به‌جێ دێڵن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته قه‌یرانێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌رۆكی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری ڕێژیم ده‌گرێته‌وه كه هه‌ر جارێ ئامار و ڕێژه‌یه‌كی ناڕوون بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه هیچیان وه‌ك یه‌ك ناچن و ته‌نانه‌ت دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه. كۆمه‌ڵناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ڕێژه‌ی كچانی ڕاكردوو له ماڵه‌وه زۆر له‌وه زیاتره كه دامه‌زراوه‌كانی ڕێژیم بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.