لە نیگارخانەی ئیدارەی فەرهەنگو ئیرشادی ئیسلامی لە شاری سەقز پێشانگایەك بۆ بەرهەمە خۆشنووسییەكانی سەعید ئیسماعیلپوور، هونەرمەندی كوردی خەڵكی شاری بۆكان، كرایەوە.
سەعید ئیسماعیلپوور ٦٠ تابڵۆ لە بەرهەمەکانی خۆی كە بە خەتی خۆش و ڕازاوە نەخشاندبوونی، لە چوارچێوەی پێشانگایەكدا خستە بەرچاوی هونەرمەندان، بە تایبەت هونەرمەندانی بەشی خۆشنووسی.
ناوبراو ١٠ تابڵۆ لەم تابڵۆیانەی بە شێوەی خەتی “شانا” لەم پێشانگایە داناوە. ئهو لهو پێوهندییهدا دهڵێ: ساڵی ٨٣ بڕیاری داهێنانی ئەم جۆرە خەتەم داو لە ساڵی ٨٧ لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییەكانهوه ئەم شێوە نووسینەم ناساندووە.
ئیسماعیلپوور وێڕای باس كردن لەوە كە ئەم خەتە توانای ڕكەبەری كردن لەگەڵ چەند خەتێكی وەك “نەسخ، سولس و نەستەعلیق”ی نییە، وەبیری هێنایەوە كە، بە مەبەستی ناساندنی ئەم جۆرە نووسینە بە خەڵك تەواوی هەوڵی خۆم وەگەڕ دەخا.
شایانی باسە كردنەوەی ئەم پێشانگایە لە لایەن ئەو هونەرمەندە بۆكانییە لە شاری سەقز لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی خەڵك بەرەوڕوو بۆتەوە.