بەرپرسی گشتی دادگای پارێزگای خۆراسانی باکوور گووتی: ١٧ کەس لە ڕێکخەرانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لەو پارێزگایە چ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانو چ لەسەر شەقام دەسبەسەرکراونو بە هیچ شیوەیەک چاوپۆشییان لێ ناکرێ و بە تووندی مامەڵە لەگەڵ رێکخەرانی ئاڵۆزییەکان دەکری.
ئەسەدوڵڵا جەعفەری گووتی: خۆپێشاندەران بە شکاندن و سووتاندنی کەرەستەی شوێنە گشتییەکان زیانیان بە((بەیتوولماڵ)) گەیاندووەو دەبێ وڵامدەری کۆی گشتی ئاڵۆزییەکان و خەسارەکان بن.
ناوبراو، هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێرانی بۆ چالاکی دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی گەڕاندەوەو گووتی: تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان مەکۆی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان بوونو پێویستە فیلتێریان لەسەربێت بۆ دامرکاندنەوەی ئاڵۆزیو ناڕەزایەتییەکان.
ناڕەزایەتی گشتگیری گەلانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە حەوتی بەفرانبار لە شاری مەشهەد دژ بە گرانی سەری هەڵداو بە خێراییەکی زۆر پتر لە ١٠٠ شاری ئێرانی تەنییەوەو هەر لەو ماوەیەدا نزیک بە ٣٠ کەس کوژراوو پتر لە ٢٥٠٠ کەسیش دەسبەسەر کراون. جگەلەوەی کە تائێستاپێنج کەس لە بەندکراوان لە گرتووخانەدا بەهۆی ئەشکەنجەوە کوژراون.