نرخی دۆلاری ئا‌مریكا له بازاڕه‌كانی ئێران له نزیك به ٤ هه‌زار ٥٠٠ مه‌عامه‌له‌ی پێكرا.
ڕۆژی ڕابردوو نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران به ٤ هه‌زار و ٣٩٥ بۆ ٣٩٧ تمه‌ن فرۆشترا كه هه‌واڵده‌ریی ئیسناش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ر دۆلارێك ١٥ تمه‌ن گرانتر به خه‌ڵك فرۆشتراوه و له به‌ره‌به‌ری خۆپێشاندانه‌كاندا به ٤ هه‌زار و ٤٠٠ مه‌عامه‌له كراوه.
وه‌لی الله سه‌یف، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامی له كاردانه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراو گوتی، ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێ و به هه‌نارده كردنی دراو بۆ بازاڕه‌كان ئه‌و نرخه ده‌دابه‌زێنین.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته هه‌واڵده‌ریی ته‌نسنیم ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه زیاتر له 150 میلیۆن دۆلار له بازاڕه‌كان كراوه و له هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر پاره‌ی ئێران داین.
ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی 4 ساڵ له‌وه‌پێش به‌ڵێنی دابوو كه به یه‌كده‌ست كردنی نرخی دراوه‌كان هیچ هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی دراوه‌كان له ئێران‌دا ناهێڵین. ئه‌و به‌رنامه‌یه به هۆی له‌بارنه‌بوونی بارودۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران جێبه‌جێنه‌كراوه و ته‌نانه‌ت خراپتر له جاران بووه.
سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه یه‌كسانسازیی دراو تا كۆتایی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێ به‌ڵام له هیچ شوێنێكی ئه‌و ئێرانه ته‌نانه‌ت وه‌ك قسه‌ش باسی لێ نه‌كراوه و نرخه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
هه‌ندێك له چاودێرانی بازاڕی دراوی ئێران ده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ورده ورده‌ی نرخی ئه‌رز له ناوه‌نده‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، سیاسه‌تی یه‌كسانسازی نرخی دراو به‌ڕێوه ده‌با به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌و تۆی نابێ و له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كی چووك له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.