حكوومەتی ئێران خوێندنی زمانی ئینگلیسیی لە قۆناخەكانی سەرەتایی خوێندنی منداڵانی وڵاتەكە قەدەغە كرد، ئەمەش دوای ئەوەی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: زوو خوێندنی زمانی ئینگلیزی ڕێخۆشكەر دەبێ لە داگیركاری فەرهەنگی لەلایەن رۆژئاواوە.
ڕۆژی ڕابردوو مێهدی ناوید سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای خوێندن لە ئێران رایگەیاند، خوێندنی زمانی ئینگلیسی لە قوتابخانە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی سیستەمی خوێندندا پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانی ئێرانە.
هەروەها ناوبراو گوتی، ئەم پێشێلكارییە قانوونییە لە كاتێكدایە كە ئێران لە هێزە دەرەكییەكان گەیشتووە كە چۆن خەڵكی وڵاتەكە هان دەدەن خۆپێشاندان دژی کۆماری ئیسلامی بکەن.
شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپێشاندانێكی فراوان زیاتر لە ١٠٠ شاری ئێرانی گرتەوە، بەهۆی دروستبوونی توندوتیژییەوە، هێزە ئەمنیەتییەكان دەیان خۆپێشاندەریان كوشت و سەدانیش بریندار و بە هەزاران کەسیش کوژران.