مه‌حموود هاشمی شاهرودی، سه‌رۆكی كۆڕی گشتیی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ئاڵمانی كردبوو ناڕازیانی ڕێژیم له به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد.
چه‌ند ڕۆژی له‌وه پێش مه‌حماود هاشمی شاهرودی، سه‌رۆكی كۆڕی گشتیی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمانی له شاری هانۆڤێر له‌و وڵاته كردبوو كه ناڕازییانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه خۆپێشاندانیان له خۆیان نیشان دا‌و و داوایان له دادگای سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته كرد كه ناوبراو دادگایی بكرێ.
دادستانی شاری هانۆڤێر به‌پێی قانوونی جیهانیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دادگایه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه له ناوبراو بكرێ و هه‌ر ئێستا له حاڵی تاوتوێكردنی په‌روه‌نده‌ی كرده‌وه‌كانی شاهرودی دایه و، ده‌توانێ سزاشی بۆ دیاری بكا.
ئاڵمان یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه له بواری پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ دادگاكانی به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستكراوه‌یی توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی له هه‌موو تاوانبارانی جیهان هه‌یه و، داوای له هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و حیزب و ڕێكخراوانه كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌شنه شكایه‌تییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو كه پێشێلكاریی مافی مرۆڤی كردبێ ڕابگه‌یه‌نن و به‌خێرایی دادگایی بكرێ.
دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران نابێ ئه‌و هه‌له زێڕینه له ده‌ست بده‌ن و هه‌ر چه‌شنه پێشێلكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له ژێر بڕیاری ناوبراودا كراوه ڕابگه‌یه‌نن و یارمه‌تیی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه بده‌ن و، دادگای ئه‌و شاره بڕیاری له‌سه‌ر بدا و ئه‌وه یه‌كه‌م جاره یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی وه‌ها په‌روه‌نده‌یه‌ك ده‌بێته‌وه.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی شورای دێموكراسی خوازانی ئێران له بانگه‌وازێكدا پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه و داوایان كردوه كه هه‌ر چه‌شنه پێشێلكارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌حموود هاشمی شاهرودی هه‌یه بخرێته‌ڕوو.