دوو شه‌و له‌وه‌پێش عه‌لی شه‌معخانی ده‌بیری یه‌که‌می شۆرای باڵای ئاسایشی وڵات له میانه‌ی وتووێژێکدا له کاناڵی یه‌کی تلوزیۆنی ئێران له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی ئاشکرا به‌رانبه‌ر به ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات له کوێستانه‌کانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاته ده‌نگ و وێڕای نیگه‌رانی خۆی له هاتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شاخانه کوتی، هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر سنووره‌کان به فیتی ئامریکایه ده‌نا چۆنه که ئه‌وانه پاش بیست ساڵ له جێگیر بوونیان له هه‌رێمی باشووری کوردستان هێزه‌کانیان دێننه‌وه بۆ سنووره‌کان. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ئێمه بوونی ئه‌و هێزانه له سنوور قه‌بووڵ ناکه‌ین و ئه‌وه‌مان به ده‌وڵه‌تی عێراق راگه‌یاندوه که ده‌بێ پێش به چالاکیه‌کانی ئه‌وان بگرن.
ئه‌وه‌ی راستی بێ له‌م ٣٦ ساڵه‌ی خه‌باتی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی سیاسه‌تێکی به‌رانبه‌ر به حیزبه‌کان و چالاکیه‌کانی هێزی پیشمه‌رگه به کار بردوه که ده‌کرێ به سیاسه‌تی ” پیلانی بێ ده‌نگی” ناوی لێ ببرێ. واته به درێژایی ئه‌م ساڵانه هه‌وڵی داوه که رێگه له هه‌رچه‌شنه چالاکییه‌کی سیاسی بگرێ و هه‌رچه‌شنه چالاکیه‌کی نیزامیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌تیش زه‌ره‌ری قورسیشی له هێزه‌کانی دابێ، له خه‌ڵکی ئێرانی بشارێته‌وه و بێ ده‌نگیی لێ بکا.
به‌ڵام له پاش جێگیر بوونی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات له کوێستانه‌کانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان به چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له ئاستی زۆر به‌رز و ته‌نانه‌ت له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه چوه ئه‌مما له ئاستی میدیاییدا ئه‌مه یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسێکی به‌رزی کۆماری ئیسلامی ئێرانه که ده‌کرێ له چه‌ند لایه‌نه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بکرێ.
ئه‌م قسانه و شێوه‌ی هه‌ڵوێست گرتنی عه‌لی شه‌معخانی له حاڵێکدایه که ناوبراو نزیکه‌ی دوو مانگ له‌وه‌پێش له میزگردێکدا له زانکۆ عه‌للامه ته‌باته‌بایی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کێشه‌ی” ئهقوامدا” وتی له کاتی شه‌ڕێ ئێران و عێراقدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بوو که ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و به چاوێکی دیکه چاومان لێ ده‌کرد به‌ڵام ده‌بێ ئێستا کێشه‌ی ئه‌قوام به ده‌رفه‌ت بزانین نه‌ک هه‌ڕه‌شه. بۆیه لێره‌دا ده‌بێ به جه‌نابی شه‌معخانی و به‌رپرسانی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی بوترێ که:
جه‌نابی شه‌معخانی تۆ که هه‌ر ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پیش باس له کیشه‌ی ئه‌قوام ده‌که‌ی و ده‌ڵێی که ده‌بێ به دهرفەتی بزانین نه‌ک هه‌ڕه‌شه، ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بکه‌یته‌وه که ئه‌و هێزی پیشمه‌رگه‌یه که جه‌نابت جموجووڵه‌کانیان به فیتی ئامریکا ناودهبهی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ن که ٣٦ ساڵه به هه‌ڕه‌شه‌تان زانیوه و هیچ کات به کرده‌وه به ده‌رفه‌تتان نه‌زانیوه هه‌تاکوو هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌که‌یان بده‌ن.
ئێوه که زیاتر له ٣٦ ساڵه له جیاتی چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له ئێران هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له هه‌موو رێگایه‌که‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرتن و ئیعدام کردن و تیرۆری رێبه‌رانی کورد نه توانیوتانه حیزبه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه له ناو به‌رن و نه توانیوتانه نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا بیتوێننه‌وه.
که‌وایه ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه بۆ ئێوه شکست بووه چونکه نه نه‌ته‌وه‌ی کورد داخوازیه‌کانی خۆی له بیر بردۆته‌وه و نه شاخه‌کانی کوردستان پێشمه‌رگه‌ی لێ بڕاوه.
ئێوه که هه‌رله سه‌ره‌تاوه تا ئێستا هه‌رچه‌شنه چالاکییه‌کی خه‌ڵکی کوردستانتان بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به پیلانی ئیستکباری جیهانی نابردوه و هه‌ر جاره‌و تۆمه‌تی ده‌ست تێدا هه‌بوونی وڵاتێکتان خستوه‌ته پاڵ، ده‌بێ ئه‌وه چاک بزانن که ئه‌وە سیاسه‌تێکی سواوه که چیدیکه کڕیار و بیسه‌ری نیه.
بۆیه له کاتی ئێستادا که ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که پرسی کوردی تێدا به‌رچاوه، له به‌رده‌م گۆڕانکاییه‌کی جیددی دانه و ناکرێ به درێژه‌دانی سیاسه‌تێکی شکست خواردوو خۆتان له چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران گێل بکه‌ن.