سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگای جیهانی هاوکارییه‌کی ئه‌وتۆی عێڕاقی نه‌کردوه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی، سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق ده‌ڵێ به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ستانیی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پشتگیری نه‌کردنی عێڕاق بوو که داعش توانیویه‌تی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی هه‌بێ.
عیبادی پیداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه که کۆمه‌ڵگای جیهانیی پشتیوانییه‌کی ئه‌وتۆی له وڵاته‌که‌ی به دژی داعش نه‌کردوه‌و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ئێران، ده‌ستی عێڕاق بۆ کڕینی چهکو چۆڵ له‌و وڵاته به‌ستراوه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق ده‌ڵێ پاره‌مان له بانکدا هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین چه‌کی پێبکڕێن. پێویست ناکا وڵاتان چه‌کمان ده‌نێ، به‌ڵام لێمان گه‌ڕێن با بۆ خۆمان جه‌ک بکڕین.
سه‌رۆ وه‌زیرانی عێڕاق که له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ داعش له پاریس‌دا قسه‌ی ده‌کرد، وڵاتانی هاوپه‌یمانی له‌وه وریا کردوه که ژماره‌ی چه‌کداره بیانییه‌کانی داعش ههردێو زیاتر ده‌بن.
عیبادی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که هاوپه‌یمانیی دژی داعش به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای بۆمبارانی بنکه‌کانی داعش‌و ڕاهێنانی هێزه‌کانی به‌رگریی عێڕاق به‌ڵام نه‌توانراوه به‌ر به پێشره‌وییه‌کانی داعش بگرن.
شایانی باسه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ٢٠ وڵات له پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه کۆبوونه‌ته‌وه تا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وی داعش‌و لاوازکردنی ئه‌م گرووپه ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکه‌ن؛ به‌ڵام ئێران‌و سووریه‌و ڕووسیه بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بانگ نه‌کراون.