مەنسوور ئاروەند, زیندانیی سیاسیی كورد كە ماوەیەك لەمەوبەر لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی میاندواو گوازرابۆوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ جارێكی دیكە لەم زیندانەڕا، ڕاپێچی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ كراوهتهوه.
ناوهندی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤی كوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی كە مەنسوور ئاروەند ڕۆژی شەممە٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤، لە زیندانی میاندواوڕا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بردراوە، ڕایگەیاندووە كە تا ئێستا بە وردی هۆكاری گواستنەوەی ئەم زیندانییە كە حوكمی زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپاوە، ڕوون نەبۆتەوە.
مەنسوور ئاروەند لە مانگی جۆزەردانی١٣٩٠، لە ماڵی خۆی لە مەهاباد دەستبەسەر كراوەو لەو كاتەوە تا ئێستا لە زیندان دایە.
ئەم گیراوە سیاسییە چەندین مانگ لە گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد لەژێر ئەشكەنجەو ئازاردا بووە و پاشان لە ڕێكەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩١، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕش لە مەهاباد، حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. ناوبراو به تۆمهتی شەڕ لەگەڵ خودا و پڕوپاگەندە بەدژی نیزام لە ڕێگەی هاوكاری كردن لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری ڕێژیم به ئیعدام مهحکوم کرا، بهڵام دوای یهکلابوونهوهی حوکمهی له دیوانی بهرزی وڵات زارهکی پێی ڕاگهیهندرا که حوکمهکهی بۆ زیندانی ئهبهد داشکاوه.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندیی ورمیڕا بۆ زیندانی مەهابادو پاشان لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن مەئموورەكانی وەزارەتی ئیتلاعات بەڕێی زیندانی میاندواو كرا.
شایانی باسە تا ئێستاش لهسهر هۆكاری گواستنەوەو چارەنووس و بارودۆخی ئەم گیراوە كوردە هیچ زانیارییهک نهزانراوه.