بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، کازم ئیمانزادە، بەڕیوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی خبری – تحلیلی “هیوا نیووز” لە داخرانی کەشوهەوای میدیاکان لە کوردستان ڕەخنە دەگرێ و دەڵێ، ئێمە تەنیا دەنگی خەڵکمان بڵاو دەکردەوە.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: “ئاکامەکەی بووە چی، “داخرانی ئەم میدیایە و زیندانی کردنی بەرپرس و داخرانی ڕاگەیەندنەکانی دیکە، کە دەنگی کەسیان لێوە دەرنەیە.
هەروەها ئیمانزادە دەڵێ: “بەڵام ئاکامی گرینگتر و کۆتایی کار ئەوە بوو، کە بە داخرانی هیوا نیووز و ڕاگەیەندنەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەو، خوێنەران بە دەنگی ئارام و ڕێفۆرمخوازی و گۆڕان بەرەو لای ڕاگەیەندنە ڕادیکاڵەکان چوون و ئەو بارودۆخە پێشهاتووە کە ئێستا دەیبینین. ئێمە تەواوی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە نووسراوە جۆراوجۆرەکاندا بڵاوکردووتەوە، کە لە حاڵەتی تەقینەوەی کۆمەڵایەتی دایە و بە ئاگاداریی جۆراجۆر پێشبینیمان کردبوو، بەڵام دەسەڵاتداران گوێی بیستنیان نەبوو.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد لە کۆتاییدا، پێداگری دەکا، “کە گلەیی لە هیچ کەس نیە، بێجگە لە بەداخ بوون لەو ڕۆژگار و دەرفەتەی کە لە کیس چوو و نەفامی ڕەوتێک کە خۆیان بە عەقڵی گشتی دەزانن و لە ڕاستیدا نەزانی گشتین و هێشتا کیلۆمێترەکان لە عەقڵانییەتی سیاسی و بەگشتی عەقڵانییەت بەدوورن”.
کازام ئیمانزادە، بەڕێوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی خبری – تحلیلی “هیوا نیووز” ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لە خانەی قەزایی بەهەشتی دادگایی کرا.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ، بڵاوکردنەوەی بابەت بە پێچەوانەی ڕاستییەکان دژی نیزام، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە ڕاستای دووبەرەکیی نانەوەی نەتەوەیی، مەزهەبی و قەومی” تاوانبار کرابوو.
ماڵپەڕی خبری – تحلیلی”هیوا نیوز” چالاکی خۆی لە ١٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، بە دوو زمانی کورد و فارسی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەست پێ کردووە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، “شوجاع حوسێنزادە” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی “بانە نیووز” لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.