ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئێران کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا نزیک بە ١٠٠شاری ئێرانی گرتەوە ، دوای سەرکوتی هێزە ئەمنییەکان و میلیتاریزەکردنی شار و شارۆچکەکان و داخستنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەو ناڕەزایەتییانە پێی ناوەتە قوناغێکی نوێ و هەر بەردەوامە.
خەڵکانی ناڕازی و وزاڵەهاتووی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر بەرانبەر بە کەمتەرخیی بەرپرسان و گرانی و گەندەڵی خوازیاری گۆڕانی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دژی ئەو حکومەتە بە شێوەی جیددیتر ڕاپەریون.
لە حەوتووی ڕابردوودا هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە چەندین شار و ناوچەی جیاجیای ئێران، دەیان کەس لەوانەی کە کارتی بەسیجیان کاتی خۆی وەرگرتووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین ، کارتی بەسیجیان ئاگر تێبەرداوەو فیلیمان لێی هەڵگرتووە.
هەروەها لە زۆربەی شارەکانی ئێران شەوانە بە دژی رێژیم دروشم دەنووسرێ و، ئەو ناڕەزایەتییانە هەر درێژەی هەیە.