جێگری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران دەڵێ لە ساڵی ڕابردوودا ٦٧ هەزار قوتابی تەنیا لە قۆناغی سەرەتاییدا، وازیان لە دەرس خوێندن هێناوە.
محەممەد مێهدیزادە، جێگری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: پارێزگای سیستان و بەلووچستان سەدی ٢٠ی ئەم ئامارەی بەر كەوتووە كە زۆربەی ئەم حاڵەتانهی وازهێنان لە خوێندنی قوتابییان لەو پارێزگایە، بۆ هەژاری، نەخوێندەواریو كەم خوێندەواری دایك و باوكەكان دەگەڕێتەوە.
بەوتەی مێهدیزادە لە ئێران ٩ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار كەس نەخوێندەوارن، كە ١٤٣ هەزار كەسی ئەم حەشیمەتە نەخوێندەوارە له منداڵانی ٦ تا ١٨ ساڵ پێك هاتووە كە لە بۆ ساڵی خوێندنی ٩٣_ ٩٤ لە هیچ خوێندنگەیەك ناونووسییان نەكردووە.
مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندبوو كە پارێزگای سیستانو بەلووچستان بە سهدی ٢٩ ی نهخوێندهواریی خهڵکهکهی، نزمترین نێونجیی ئاستی خوێندەواریی پارێزگاكانی لە ئێران بۆ تەرخان كراوەو پارێزگای سنەش بە سهدی ٢٣ لە ڕیزبهندیی ەخوێندەواریی ناوچهکانی ئێراندا لە پلەی دووهەمدا جێی گرتووە.
هەروەها لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، عەلی باقری، سەرۆكی ڕێكخراوی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران ڕایگەیاند كە ڕێژەی نەخوێندەواری لە سیستانو بەلووچستان سەدی 23یە.
ناوبراو گوتی: پاش سیستان و بەلووچستان پارێزگاکانی ورمی، سنە، لۆڕستان، كرمان و خۆراسانی باكوور، دوا بەدوای یەك بەرزترین ئاستی نەخوێندەوارییان هەیە.
بە قسەی محەممەد مێهدیزادە، جێگری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزی لە ئێران 3 میلیۆنو ٥٠٠ ههزار نەخوێندەوار تەمەنیان ژێر ٥٠ ساڵە.