نه‌عیم محه‌ممه‌دپوور، خه‌ڵكی شاری سنه پاش ٤٠ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ركران به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، نه‌عیم محه‌ممه‌دزاده خه‌ڵكی شاری سنه ٤٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قورس به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللیی كراوه‌ته‌وه بۆ لقی ٤ی دادگوسته‌ریی شاری سنه نێردراوه و تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئازاد كراوه.
شایانی باسه ناوبراو نه‌خۆشیی دڵی هه‌یه و پێشتر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا نه‌شته‌رگه‌ریی دلی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه بۆ كراوه.