ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌ت سه‌رۆكه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی نرخی به‌رق، ئاو و گاز یه‌ك قڕانیش گران ناكرێ.
له ڕه‌وتی دژایه‌تی كردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له هه‌مبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌وی نرخه‌كانی وزه، غوڵامڕه‌زا كاتب، ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌ت سه‌رۆكه‌ی مه‌جلیس گوتی، نرخی هیچكام له وزه‌كان به‌رز ناكرێته‌وه به‌ڵام مووچه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌رز ده‌كرێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵ له نێوخۆی وڵات ڕایگه‌یاندبوو كه مووچه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له ساڵی داهاتوودا سه‌دی ٧٠ به‌رز ده‌كرێته‌وه.
كاتبی له درێژه‌دا وێڕای وه‌درۆ خسته‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ، مووچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌متر له ٤ میلیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن ئه‌ویش سه‌دی‌١٠ ده‌بێ نه‌ك سه‌دی ٧٠.
به‌رزبوونه‌وه‌ی مووچه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس و بوودجه‌ی هێندێك به دامه‌زراوه مه‌زهه‌بی و حكومه‌تییه‌كانی وه‌ك سپای پاسداران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تیی فراوانی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. ده‌وڵه‌ت له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی پێشنیاركراو هاوكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و كسریی بوودجه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه نرخی وزه سه‌دی ٢٥ بۆ ٥٠به‌رز بكاته‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس پاشه‌كشه‌یان كرد و ته‌سلیمی ویست و داخوازه‌كانی خه‌ڵك بوون.
ناوبراو داوای له هه‌یئه‌تی وه‌زیران كرد به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رز نه‌كه‌نه‌وه له‌به‌ری ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئابووریی ئێران باش نیه و خه‌ڵك قه‌بوڵی ناكه‌ن.
پێشتر قه‌راربوو نرخی نان و بێنزین بۆ ١٥٠٠ تمه‌ن به‌رز بكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ئه‌و پێشنیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له درێژه‌ی پاشه‌كشه‌كانی ڕێژیم، یه‌زدان سه‌یف، جێگری وه‌زیری جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی گوتی، نرخی برینج به‌رز نابێته‌وه چونكه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا به‌هۆی هاورده‌ی برینجی بیانی نزیك به سه‌دی ١٠ نرخه‌كان برز بووه‌ته‌وه.
ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان به تایبه‌ت خۆراكییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا كڕیاران كه‌متر شتومه‌كیان كڕیوه. به‌پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان سفره‌ی بنه‌ماڵه‌كان له چاو ساڵی پێشوو نزیك به سه‌دی ٣٨ چووكتر بووه‌ته‌وه