• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بانگەوازی کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کورد: “هەڵوێستەکانمان پێناسەمان ئەکەن”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/06
جۆری بابەت: هەواڵ

بانگەوازی کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کورد

“هەڵوێستەکانمان پێناسەمان ئەکەن”

دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ڕابردوودا و بێ پەروایی کۆماری ئیسلامی لە پیلانگێڕی لە هەموو ناوچەکەدا و پەیڕەوکردنی سیاسەتی تێکدانی باری ئەمنی هەموو وڵاتانی ناوچە بەو خیاڵە کە خۆیان وەکوو تێکدەرهیچ پریشکێک لەو ئاژاوەگەلەیان بەرناکەوێ، هەموو نیشانەکانی وەزعی ئەمڕۆی ئێرانیان پێ بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هەموو باڵەکانییەوە، کە پێیو‌ابوو تووی بێ‌هیوایەکی درێژماوە کە لە ناو دانیشتوانی ئێران‌دا چاندوویانە ئەگەری هەر جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی لەناوبردووە، سەرمەستانە خەریکی ئاژاوەنانەوە و زیادەڕەوی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بوو، لە تێکدانی وەزعی سوریە و یەمەن و موشەک هاویشتن بۆ وڵاتانی ناوچە هەتا لەشکرکێشی و داگیرکردنی ئاشکرای بەشێک لە باشووری کوردستان. بۆ ئەو مەبەستانەش پارە و سامانی خەڵکی دانیشتووی ئەو وڵاتە بوو کە لە پێش چاوی خۆیان سەرفی خولیای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری سەفەوی کرا. بێ‌خەبەر لەوەی کە مرۆڤ بە پێی سروشتی خۆی کە هیچی بۆ دۆڕاندن نەما، هۆکارێکیشی بۆ سەرنەوی‌کردن نامێنێ و ئەو ئاگرە کە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا هەڵی کردووە کەوتۆتە داوێنی خۆی و ئێستا هەموو هەوڵێک ئەدات کە بیکوژێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگای مێکانیزمە هەمیشەییەکانی خۆی واتە کوشتن، زیندانی کردنی چالاکان، ترساندن و دەنگۆ بڵاوکردن، ئاڵۆزکردنی هەرچێ زیاتری فەزای هەواڵ گواستنەوە و ئەمنیەتی کردنی دۆخی شارەکان، هەوڵ ئەدات دیسان کۆنترۆڵی وەزعەکە بگرێتەوە دەست. دیارە ئەگەری سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لەو کارەدا بە واتای دەست پێکردنی دەورێکی تازەی ڕاووڕووت، کۆشتار و زیندانی کردنی خەڵک و بێ‌هیواییە کە ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێ.

بۆیە ئیستا کە فاکتەرە ناوچەیی و جیهانیەکان و دۆخی ئابووری و ناوخۆی دەسەڵاتی گەندەڵی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو دەرخەری ئیمکانی داڕمانی یەکجاری ئەو سەرچاوەی نەهامەتی و شەڕەیە، هەوڵ‌دان بۆ بەهێزکردنی خەڵک وەکوو ئەکتەری یەکلاکەرەوە ئەرکی هەر مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازە.

شۆرشی ئەمجارە، شۆڕشی مافخوازی توێژ و چینە ستەم‌لێکراوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەوانەی بە درێژای چل ساڵ لە ژێر گوشاری جۆراوجۆری ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بوون هەنووکە بۆ وەدەست خستنەوەی کەرامتی ئینسانی پێشێل‌کراویان ڕاپەڕیون. بە لەبەرچاوگرتنی سرووشتی کەرامەت‌خوازی ئەم شۆڕشە، ژنان وەکوو یەکێک لە ژێردەستەترین بەشەکانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان کە بە درێژای تەمەنی ئەم حکومەتە بە شێوازی جۆراجۆر و بە هۆی یاساکانی شەرعی و دژە ژن، سووکایەتی و ئازاریان چێشتووە و بەردەوام بۆ مافەکانی خۆیان بەربەرەکانیان کردووە، ئێستا ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە وەکوو یەکێک لە کۆڵەکە کاریگەرەکانی ئەم شۆڕشە ڕۆڵی تایبەتی خۆیان بگێڕن.

ئێمە وەکوو ژنانی خەباتکاری کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو کەسایەتییە چالاکەکانی ژنان کە جێ پەنجەیان لە خەباتی نەتەوایەتی کورد و خەباتی یەکسانی خوازی ژنان دا دیارە،  بانگهێشت‌ئەکەین بۆ پێکهێنانی هاودەنگییەکی گشتی کوردستانی بە مەبەستی پشتگیری لە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی. پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ژنانی ڕاپەڕیو بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و ڕێکخستنی چالاکی میدیایی و سیاسی هاوبەش لە دەرەوەی وڵات تایبەت بە دۆخی ژنی کورد لەم ڕاپەڕینەدا، بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گوێی دنیا و ڕاکێشانی سرنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ خەباتی ئەوان ئەرکێکی نەتەوەییە.

شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان لە وڵاتی “قەدەم خەیر”ی نەمرەوە لە لۆرستان و ئیلام و کرماشانی دڵی کوردستانەوە دەستی پێکردووە و ناوی ئەو ژنە خەباتکارە دەتوانێ ببێتە ناوی ڕەمزی سەرکەوتنی شۆڕشی یەکسانی‌خواز و شوناس‌خوازی ژنی کورد. ژنانی کوردستان بە ئامادەبوونی خۆیان لەم شۆڕشەدا بنەمای مافەکانی خۆیان لە داهاتوودا بە دەستی خۆیان جێگیرئەکەن و بە ئاگاهی بە ئەو ڕاستییە کە “ماف نادرێ بەڵکوو وەردەگیرێ” ئەتوانن هەنگاوی بەهێز و کاریگەر بۆ ساز کردنی یەکێتی نەتەوەی کورد لە سەر بنەمای یەکسانی ژن و پیاو هەڵگرن.

بێ گومان، سەرەڕای زەبروزەنگی دەسەڵاتی ئێران، سەرکەوتن نزیکە و ئەم سەرکەوتنە بەستراوی ڕادەی یەکگرتوویی و هەست‌کردن بە زەرورەتی هەوڵی بێ‌وچان و هاوبەش لە نێوان هەموو ئەکتەرەکانی کۆمەڵگایە، لە ژنان و پیاوانی خاوەن بیر و  بەرپرسیار هەتا هێزە سیاسی و مەدەنی‌یەکان.

بە هیوای داهاتوویەکی گەش و ڕوون بۆ ژنی کورد، داهاتوویەک کە دەستە بە هێزەکانی خۆی ئەیخوڵقێنێ.

کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کوردستان

٢٠١٨.١.٥

 

گوڵالە کەمانگەر، نۆڕوێژ

شکۆفە قوبادی، سوید

سوسەن محەمەدخانی قیاسوەند، فەڕانسە

کوێستان گادانی، نۆروێژ

شوکریا مەحمودی کوردستانی، ئامریکا

فاتیمە عوسمانی، کوردستان

سۆهەیلا قادری، کوردستان

شەهلا دەبباغی، سوید

شلێر باپیری، نۆروێژ

لەیلا محەمەدی، سوید

جەمیلە ڕەحیمی، سوید

کوێستان فتوحی، ئاڵمان

گوڵاڵە شەڕەفکەندی، سوید

ئاڤا هۆما، کانادا

پەری ڕەشیدیان، نۆروێژ

توبا ئەلیاسی، نۆروێژ

سوڕەیا فەلاح، ئامریکا

مریەم عەلیپوور، نۆروێژ

شلێر حەسەنپوور، سوید

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist