• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ماڵی هێمن ماڵێك بۆ ئاشنابوون بە سیمبولەكانی مەهاباد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/06
جۆری بابەت: ئەدەب

بەشێك لەوانەی رۆژانە لە باكوور و باشووری كوردستان، یان لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەردانی مهاباد دەكەن، سەرێك لە مۆزەخانەی هێمن موكریانی دەدەن، دوای ئەوەی بەنێو مۆزەخانەكەدا دەسووڕێنەوە، سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لە نێو دەفتەری یادەوەریی مۆزەخانەكە دەنووسن. بەشێكیشیان بە تایبەتی رۆژهەڵاتییەكان، وەك یادگاری و پاڵپشتیكردنی مۆزەخانە، وێنەی كەسایەتییە دیارەكانی رۆژهەڵات و پەیكەری نووسەر و وەرگێڕ و هونەرمەندان دەكەنە دیاری و كتێب بۆ كتێبخانەكەی دەبەن.

لەبنەڕەتدا، ئەو مۆزەخانەیە ماڵ و نشینگەی تایبەتی هێمن موكریانی بووە. لەنێوەڕاستی مۆزەخانەكە پەیكەرێكی هێمن دانراوە كە لەلایەن هادی زیائەددینی پەیكەرتاشەوە دروستكراوە. خانووەكە لە پێنج ژوور پێكهاتووە، ژووری دەستەڕاست تایبەتە بە كەلوپەلەكانی نووسەر و وەرگێڕی كورد ئەحمەدی قازی. ژووری تەنیشتی كەلوپەلەكانی هونەرمەند محەممەدی ماملێی لێ دانراوە. ژووری ئەولاتر كەلوپەلی نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر هەژار موكریانی، ژووری پێش كۆتا، كەلوپەلەكانی هێمن موكریانی و كۆتا ژوور تایبەتە بە كەلوپەلەكانی نووسەر و وەرگێڕ محەممەدی قازی. ئەو كەلوپەلانە چەپاڵەدراون و لەنێو شووشەدا هەڵگیراون. لەنێوەڕاستی هۆڵەكەشدا، بەشێك لە كەلوپەلەكانی خالید حیسامی (هێدی)ی شاعیر دانراون كە بەر لەكۆچكردنی پێشكەشی مۆزەخانەی كردبوون.

ژووری تایبەت بە هێمن، شاعیری شیعری «كوردم ئەمن»، پێكهاتووە لە «وێنەی هێمن و ئایشێی هاوژینی، دوو وێنەی هێمن و هەژار بەیەكەوە، چەند تابلۆی هەڵواسراو لە شیعرەكانی، بەشێك لەدەستنووسەكانی كە شیعری «بەرەو ئاسۆ» سەرپەڕی دەستنووسەكانە. تاوڵەیەكی داری سپرتۆكراو بە ٣٠ داش و دوو زاری سپیی چكۆڵە، قاپێكی بچووكی زەردكراو. گوێزانێكی سپی و فڵچەیەكی ریش تراشینی تبنی. كاتژمێرێكی دەستیی رەشی نێو پاكەت، سنجاقێكی «قرتە» بۆری سنجاق لەسەرنراو. چەقۆیەكی ژەنگگرتوو، كامێرایەكی ساڵانی حەفتاكان. سپیكەرێكی شێوە لاكێشەیی رەش. تووتن و پەڕەی جگەرە. چوار دانە فیلتەر «مۆننە»ی جگەرە. تەپڵەكێكی گەورەی سپی. چەرخێكی شین. چرایەكی خوێندنەوە.

دوو قەڵەمی رەنگ شین و زەرد. شەش دانە مۆری بچووكی تایبەت بە جێبەجێكردن و راییكردنی كارەكانی رۆژانە. چاویلكەیەكی قاوەیی یەكلا شووشە شكاو. چاویلكەیەكی رەشی یەكلا ماوە، قات و بۆینباخێكی رەشی شیكی هەڵواسراو. بۆینباخێكی رەشی خاڵاویی سپی و قاوەیی تێكەڵەی شین. قاتێكی شاڵی خۆڵەمیشی. سەركڵاوەی مەرەزی قاوەیی و سپی و خاكی و ملپێچێكی قاوەیی. ئەمانە ئەو كەلوپەلانەن لە دوای هێمنی شاعیر بەجێماون و گشتیان لەنێو چوارچێوەی شووشەدا پارێزراون. ئەو كەلوپەلە تایبەتییانەی هێمن، لای شیعر دۆستان و شاعیرپەروەران لەنرخی گەوهەردان، ئەو هێمنەی لە گوندی «لاچین» چاوی بەدونیا هەڵێنا و بووە سیمبول. ناوێكی نەمری هەمیشەیی لە هزری خەڵكیدا جێهێشت.

ئەو كەسانەی سەردانی مۆزەخانەی هێمن دەكەن، زۆرتر كوردن. خانم هاشمی، لە تارانەوە گەڕاوەتەوە و بەمەبەستی سەردانیكردنی مۆزەخانە لە مهاباد لایداوە. ئەو بە ڤینەوە لە دەستنووسەكانی هێمن رادەمێنێ. لەلای ئەو محەمەدئەمین شێخولئیسلامی موكری (هێمن) پێگە و پلەی باڵای هەیە، بە شاعیرێكی قەڵەم جوان و ناوازەی وەسف دەكات. باوەڕی وایە هەمیشە لەگەڵ ناخۆشی و نەهامەتی و دەردەسەری و كۆڵەوارییەكانی تاكی نێو كۆمەڵگەی كوردیدا ژیاوە و بە شیعر كوڵی دڵ و ناخی خۆی دەربڕیوە، شیعری «بەهاری زەرد» لەدڵەوە گۆ دەكات و دەڵێ  «وەرە جەللاد پەتت باوێژە ئەستۆم.. ئەوە پەت نییە، میداڵی ئیفتیخارە». ببینن چ شیعرێكی مانادارە كە بۆ لەسێدارەدانی لەیلا قاسم نووسیویەتی. بۆ كیژانی مهابادیش دەڵێ «لەباری، نازەنینی، نەرم و نۆڵی، دڵتەڕی، شادی.. لەچاوی بەد بەدوور بی ئەی كچی جوانی مهابادی».

سەرای هێمن (موزەی موفاخیری فەرهەنگی و هونەری مهاباد) ساڵی (٢٠١٢) لەنێو خانووەكەی هێمن كراوەتەوە كە دەكەوێتە نێوان فولكەی مەلا جامی و پردی یەرغوو. لەلایەن شارەوانیی مهابادەوە سەرپەرشتی دەكرێ و سەڵاح پایانیانی، بەرپرسی مۆزەخانەیە.

ئەركی دۆزینەوە و كۆكردنەوە و رازاندنەوە و پاراستنی كەلوپەلە بەنرخەكانی ئەو مۆزەخانەیە لە ئەستۆی پایانیانی بووە و پەیوەندی بە بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستە نزیكەكانی ئەو كەسایەتییانەوە كردووە، لەهەر ناوچە و شوێن و گەڕەك و ماڵێكدا كەلوپەلی ناوبراوانی لێبێ بەدوایدا دەڕوا و دەخوازێ بەرەو مۆزەخانەی ببا و خەرمانی كەلوپەلەكانیان بەرەو زیادبوون هەڵكشێ و بیانپارێزێ.

سەڵاح پایانیانی لەگەڵ سەرپەرشتیكردنی مۆزەخانەكە، خاوەن پڕۆژەی فەرهەنگی زارەكیی موكریانە و ماوەی 25 ساڵە سەرقاڵی ئەم كارەیە. تا ئێستا 12 بەرگی لە فەرهەنگی موكریاندا بڵاوكردووەتەوە.

 

( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist