خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و مافی یه‌کسان کاری ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نیه. ئه‌وانه‌ی قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه له‌و بواره‌دا کار بکه‌ن و نه‌زمی کۆن بگۆڕن باش ده‌زانن ئه‌وه پشووی درێژ و کاری به‌رده‌وامی پێویسته. یه‌کێک له‌پێش شه‌رته‌کانی به‌رده‌وامیی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، بوونی هیوا به سه‌رکه‌وتنه. هه‌رکه‌س و هه‌ر لایه‌نه‌ی له‌ڕه‌وتی تێکۆشانی خۆیدا تۆزقاڵیک تووشی نائومێدی ببێ، ئاکامی پێچه‌وانه له زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی خۆی وه‌رده‌گرێ. ئومێد به‌سه‌رکه‌وتنه که تۆفانی شۆڕش به‌رپا ده‌کا و هێزی بێ پایانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌گه‌ڕ ده‌خا. شه‌رت نیه هه‌موو جووڵه و تێکۆشانێک له‌کورت خایه‌ندا سه‌تا سه‌ت به سه‌رکه‌وتن بگا، به‌ڵام گومان ده‌وه‌دا نیه ئاکامی هه‌ر هه‌وڵێکی به‌رده‌وام به ئاکام گه‌یشتنه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی دوور و درێژی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافی وه‌ک یه‌ک ده‌گه‌ڵ پیاوان بکه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که هه‌نگاوه‌کان هه‌تا چ ڕاده چوونه‌ته پێش. هه‌رکات چاو له ڕه‌وتی خێرای کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان بکه‌ین و ئاوڕێکیش له‌سه‌ت ساڵ پێش ئێستامان بده‌ینه‌وه، چوونه پێشی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ژنانمان باش بۆ ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که باشترین شێوه‌ی دیاریکردنی ڕاده‌ی چوونه پێش هه‌مان میتۆدی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاگرتنه. ئه‌وه به‌و مانایه که حاڵی ئیستای ژنان ده‌گه‌ڵ وه‌زعی سه‌ت ساڵ پێش مقایسه بکه‌ین و ئینجا قه‌زاوه‌ت بکه‌ین. له‌و حاڵه‌ته‌دا پێشکه‌وتنه زۆره‌کانی ژنان له‌هه‌موو بواره‌کاندا به باشی خۆ ده‌نوێنن.
ئه‌وه که ژنان نابێ به به‌شی خۆیان له‌کۆمه‌ڵدا ڕازی بن، هیچ شک نیه. ئه‌وه که ژنان ده‌بێ ڕۆژ به ڕۆژ داوا و چاوه‌ڕوانییه‌کانیان زیاتر باس بکه‌ن و باشتر بیبه‌نه نێو کۆمه‌ڵ، دیسان که‌س قسه‌ی نیه. له‌وه‌دا که ژنان ده‌بێ و له‌سه‌ریان واجبه یه‌کگرتووانه و به‌پێی به‌رنامه له‌خه‌باتدا به‌شدار بن دیسان جێی قسه نیه. به‌ڵام له‌وه‌شدا که نیزامی جێگرتووی زاڵ هه‌روا به‌هاسانی مل نادا و خه‌ریکی فرت و فێڵی خۆیه‌تی، جێی پرسیار نیه. یانی له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی ژنان خه‌می گه‌یشتن به ئازادی و مافی وه‌ک یه‌ک ده‌خۆن، نیزامی مه‌وجوودی پیاوسالارییش خه‌می ئه‌وه ده‌خوا چۆن ته‌مه‌نی خۆی درێژتر کاته‌وه. جا لێره‌دایه که دوو لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ونه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شڕووعیه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن و بیسه‌لمێنن. زۆر ڕوونه له‌و کێبه‌رکێیه‌دا نیزامی زاڵ هه‌م فێڵ و هه‌م ئه‌زموون و هه‌م هێزی ماددی و مه‌عنه‌ویی زیاتری هه‌یه و هه‌ر بۆیه ئیمکانی ڕاوه‌ستانیشی زیاتره.
ئه‌وه له‌لایه‌ک، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو مه‌سه‌له‌که نیه. ڕاسته هێزی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵ توانا و ئیمکاناتی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام مه‌نتیق و ئیستدلالی ئه‌وه‌ی نیه که حه‌ققانییه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ. که‌چی له‌و لای، واته ژنان به باوه‌شی پڕ له‌په‌روه‌نده‌ی سه‌لمێنه‌ر ده‌چنه جه‌له‌سه‌ی دادخوازی و به وتاری گه‌رموگوڕی خۆیان ویژدانی خه‌وتووی کۆمه‌ڵ وه‌خه‌به‌ر دێنن. جا له‌و مه‌یدانه دایه که ژنان ده‌بێ سه‌بر و حه‌وسه‌له‌ی باش له‌خۆیان نیشان بده‌ن و پێیان وانه‌بێ ده‌توانن به په‌له ڕای گشتیی کۆمه‌ڵ به قازانجی خۆیان بگۆڕن. ئه‌وان له‌و بواره‌دا هه‌ر هه‌نگاوێک که ده‌چنه پێش بۆیان ده‌بێته نێردیوانێکی سه‌رکه‌وتن و جا ئه‌وجار ده‌بێ ده‌فکری هه‌نگاوی دواییدا بن. یانی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم کاتێک دروشم ده‌ده‌ن یا وه‌ختێک داوایه‌ک دێننه گۆڕێ خۆ له زێده‌ڕۆیی بپارێزن چونکه زه‌بری ڕاسته‌و خۆیان لێده‌دا.
ئه‌زموون ده‌ری خستوه دیکتاتۆڕان و ماف پێشێلکه‌ران زۆر حه‌ز ده‌که‌ن تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی دروشمی توند بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی سه‌رکوتیان بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان زۆر حه‌ساسه چونکه هه‌زمی داخوازی زۆر له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، بۆ به‌شێکی زۆری ده‌سه‌ڵاتداران که پیاون زه‌حمه‌ته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنانی یه‌کگرتوو بتوانن قۆناغ به قۆناغ و به پێی هه‌لومه‌رجی زه‌مان و مه‌کان داخوازه‌کانی خۆیان بێننه گۆڕێ، حه‌تمه‌ن خه‌ڵکێکی زۆر گوێ بیستیان ده‌بێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا دیاره هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه چوونی ژنان ئارام، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێ. له‌که‌سیش شاراوه نیه چوونه پێشی به‌رده‌وام سه‌رئه‌نجام به مه‌قسه‌د گه‌یشتنه. سه‌رکه‌وتوو بن
( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)