ئەحمەد موفتیزادە ناسراو بە کاک ئەحمەد، لەڕێبەندانی ساڵی ١٣١١ی ھەتاوی لە بنەماڵەی بەناوبانگی «موفتی» لە شاری سنە، لەدایکبوو. ئەحمەد کوڕی مەلا مەحموود کوڕی عەللامە عەبدوڵڵای موفتی دشەییە، خەڵکی گوندی دشەی سەربە هەورامانی لهۆنی سەروویە کە دواتر لە شاری سنە گیرساونەتەوە.
ئەحمەدزۆر منداڵ بوو کە لە خزمەتی مەلا مەحموودی باوکیدا، کۆپەڕە سەرەتاییەکانی زانستی خواناسیی دەست پێکرد، دواتر بووەتە فەقی و چووەتە حوجرەی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سنە و، دواتر بۆ دەوڵەمەندکردنی پاشخانی زانستیی خۆی دەستی کردووە بە گەڕان بە شاروگوندەکانی کوردستان. ئەو لە تەمەنی ١٤ساڵیدا ڕێی باشووری کوردستان دەگرێتە بەر و لە گوندی بیارە و لە خزمەت مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕێسدا درێژە بە خوێندنەکەی دەدا.
مەلا ئەحمەد دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سنە لە مزگەوتی دارولئێحسان کە ئەو سەردەمە یەکێک بووە لە حوجرە بەناوبانگەکانی کوردستان و شاری سنە، سەرقاڵی وانە وتنەوە و ئەرکی مەلایەتی دەبێ و جاروبارێش لە مزگەوتەکاندا کۆڕی ڕۆشنگەری پێک دێنێ. دوای ماوەیەک ساواک بەربەستی بۆ درووست دەکا و پێشی پێ دەگرێ و دەخرێتە ژێر گوشار و چاوەدێری.
مامۆستا ئەحمەد کاتێکدەزانێ لە کوردستان لە ژێر چاوەدێریدایە و ناتوانێ بۆ ئامانجەکانی کار بکا، لەساڵی ١٣٣٧ی هەتاویدا ڕوولەتاران دەکاولە ڕادیۆی کوردی تاراندا دەست بەکار دەبێ و لە زانکۆی ئیلاهییات لە تاران دەبێتە وانەبێژ. مەلا ئەحمەد هاوکات لەگەڵ کارکردن لە ڕادیۆ و وانەبێژیی زانکۆ، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئیمتیازی ڕۆژنامەی «کوردستان»وەردەگرن، بەڵام دوای دووساڵ کار کردنی، ساواك لەوێش دەبێتە بەربەستو ڕۆژنامەکە دادەخا و لە زانکۆ و ڕادیۆش دەری دەکەن.
مەلا ئەحمەد، دواتر بۆ بەدەسهێنانی بژێوی ژیانی لە دەفتەرخانەیەکدا کارێک دەدۆزێتەوەو لەو سەردەمەدا لەگەڵ چەند کادرێکی حیزبی دیموکرات ئاشنا دەبێ و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.لە ساڵی ١٣٤٢ دا وێڕای چەندین ئەندامی دیکەی حیزب دەگیرێ و زیاتر لە ساڵێک لە زیندانی قزلقەلعەبەند دەکرێ.
مەلا ئەحمەد دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سنە، لە هەلومەرجێکی زۆر سەختی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ژیان دەباتە سەر،ەڵام سەرەڕای ئەو هەموو گوشارەکانی ساواک کۆڵ نادا و، دواتر لە ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە سۆنگەی لێهاتووییەکەی بە حاکمی شەرعی شاری سنە هەڵدەبژێردرێ و لە ساڵی ١٣٥٦دا ڕێکخراوێک بە ناوی (مەدرەسەی قورعان) دادەمەزرێنێ ولە ماوەی دوو ساڵدا ئەندام و لایەنگرێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە و ناوی ڕێکخراوەکەیان دەگۆڕن بە «مەکتەب قورعان» ودوای جێگیرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد دەکەن کە ئەودەم گوتاری خودموختاری بوو.
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران، کاک ئەحمەدهاتە مەیدانی خەباتەوە و لە ڕێکخستن و وەگەڕخستنی ڕێپێوانەکان دژی ڕژێمی پاشایەتی ڕۆڵێکی کارا و چالاکی گێڕا و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، کاک ئەحمەد یەکێک بوو لەو کەسانەی چووەسەردانی خومەینی؛بەڵام کاک ئەحمەدیش وەکوو زۆر لە ڕێبەرە بەتواناکانی کورد هەر لە سەرەتاوە بۆی دەرکەوت کە سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانهیچ باوەڕێکیان بە یەکسانیی نەتەوەیی و جیاوازیی بیروڕاکان نیە.
کاک ئەحمەد دوای بێهیوایی لە فەرمانڕەوایی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی دەچێتە شاری کرماشان و لەوێ نیشتەجێ دەبێ. پاش ماوەیەککۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەندێک لە لایەنگرە توندئاژۆکانی کاک ئەحمەد دەستی کرد بە پیلانگێڕییەکی شووموهێزێکی چەکداریان بەناوی «پێشمەرگەی موسوڵمان» دامەزراند کە پێکهاتبوو لە سپایەکی جاشەکورد بۆ جیهاد و دژایەتیکردنی حیزبە کوردییەکانی وەکوو دیموکرات و کۆمەڵە. هەر لەلایەن ئەو لایەنگرە تووندئاژۆیانەوە لە ٦ڕەشەمەی ساڵی١٣٥٨داڕاگەیەندراوێکی هەشت خاڵی بڵاو کرایەوە کە، دواتر کاک ئەحمەد دامەزراندنی پێشمەرگەی موسوڵمانی ڕەد کردەوە و ڕاگەیەندراوەکەشی ئیمزا نەکرد کە ئەوش هەر دژی حیزب و لایەنە کوردییەکان بوو. ئیدی دوای ئەو هەڵوێستانەی کاک ئەحمەد، تەنانەت ماڵەکەی لە لایەن هێزە میلیشیاکانەوە دەخرێتە ژێر چاوەدێری و بە هێزێکی چەکدار گەمارۆ دەدرێ و لەلایەن وتارخوێنی هەینی شاری کرماشانەوە بەبێ هیچ پێچ و پەنایەک هەڕەشەی لێ دەکرێ.
لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا کاک ئەحمەد بانگهێشتنامەیەک بۆ زانا سوننەکانی ئێران دەنێرێ هەتاکۆ شۆڕایەک بۆ پارێزگاری لە مافەکانی ئەهلی سوننەت دابمەزرێننکەئەو هەوڵە سەری گرت و ئەو شوورایە تا ئێستاش هەر ماوە و ڕێکخراوێکە بەناوی «شمس» بە واتای شوورای ناوەندی سوننەت.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەسەر دامەزراندنی ئەو شۆڕایە، واتە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، کاک ئەحمەد لە گەڵ نزیکەی ٢٥٠هاوڕێی دەگیرێ و دەخرێنە زیندانەوە. دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ و نیو زۆربەی هاوڕێکانی لە بەندیخانە ئازاد کران، بەڵام کاک ئەحمەد ١٠ساڵ لە بەندیخانەیەدا مایەوە و لەوندە ماوەیە نزیکەی ٨ساڵی لە ژووری تاکەکەسیدا بوو، هاوکات لەگەڵ ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی هەتا ئاستی مردن.لە زیندان داوا لە کاک ئەحمەد کرا نامەیەک بنووسێ و داوای ئازادبوونی بکا بەڵکوو بەزەییان پێدا بێ و ئازادی بکەن، بەڵام کاک ئەحمەدسەری بۆ ئەو داوایە نەوی نەکرد.
کاک ئەحمەد دوای دەساڵ مانەوەی لە بەندیخانە لە خەرمانانی ساڵی١٣٧١یهەتاوی لە بەندیخانە ئازاد بوو. ئەو چەند مانگ پاش ئازادبوونی بۆ چارەسەرکردنی چەند مۆرەیەکی ملی کە بەهۆی ئەشکەنجەوە لە بەندیخانەدا شکابوون و بە لاری گیرسابوونەوە، لە نەخۆشخانەی ئاسیا لە تاران لەژێر چاوەدێری پزیشکیدا بوو و، هەر بەو نەخۆشیەوە لە ٢٠ی ڕێبەندانیساڵی ١٣٧١ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.
( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)