٢٢٠ كەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا بە ئیمزاكردنی بەیاننامەیەك ڕۆڵی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستو خراپبوونی بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێرانیان داوهته بهر ڕهخنه.
ئەمە یەكەم جار نییە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە كۆماری ئیسلامی ئەم وڵاتە وریا دەكەنەوە.
نوێنەرانی واژۆكەر لە هەمان كاتدا داوایان لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە كە ئاژانسی نێودەوڵەتی بتوانن هەموو شوێنە گوماناوییەكانی ئێران بپشكنن.
نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیان بە ڕاپۆرتەكانی لێبوردنی نێودەوڵەتی كردوە كە میلیشیا شیعەکانی عێراقی بە جینایەتی جەنگی تاوانبار كردو لە بەیاننامەی خۆیاندا ئهوانیان بە پێوەندی گرتن بە ئێران تاوانبار كردوه.
ئەم بەیاننامەیە ڕۆژی یەكی ژوئەن بڵاو کراوهتهوه.
نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا، هەروەها لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، وەبیر هێنایەوە كە دەوترێ ئێران لە چاو حەشیمەتی وڵاتەكەی بەپێی ئامارەكان، ئێران لە بواری ئێعدامكرانی خەڵك لە پلەی یەكەمی جیهان دایەو هەروەها دەڵێن سەبارەت بە پەروەندەی ترسناكی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانین.