٣ هه‌واڵنێری له شاری ئیلام، ٢ دیكه‌ش له شاره‌كانی كرماشان و ورمێ و كه‌سێكی دیكه‌ش له بانه به تۆمه‌تی فیلم گرتنه‌وه له خۆپێشاندانه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی رابردوو له پارێزگای ئیلام ٣ هه‌واڵنێر به ناوه‌كانی جه‌واد خه‌یبه‌ر، عه‌لی حه‌قی و ئیحسان محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕێژیم له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیاندا پێیان گوتوون كه ئێوه به شێوه‌ی ئامانجدار گرته ویدئۆتان له خه‌ڵك و خۆپێشانده‌ران هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بۆ شوێنی تایبه‌تتان ناردووه.
هه‌روه‌ها له شاری كرماشانیش چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هه‌واڵنێرێك به ناوی ئه‌رژه‌نگ زه‌رگوش كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ دوویەمین جار ده‌سبه‌سه‌ركرایه‌وه و پاش ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی موبایل و له‌پ تابه‌كه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی و به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و وێنه‌ی خۆپێشانده‌ران له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
هاوكات له شاری ورمێ هه‌واڵنێر و وێب نووسێك به ناوی ئومید جه‌لال له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به‌م ٤ هه‌واڵنێره نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو “شوجاع حوسێنزادە” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی “بانە نیووز” لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە به هۆی شكایه‌تی شاره‌داریی ئه‌و شاره دەسبەسەر کرا.
بە قسه‌ی یه‌كێك له نزیكانی ناوبراو، شوجاع حوسێنزادە لە کاناڵی تێلگرامی “بانە نیووز”، باسی تێکدانی شوێنی کاسبی کردنی هاووڵاتییەک بە ناوی پیرموراد و هەڵسووکەوتی نەشیاوی مەئموورانی شارەداریی لەگەڵ میوەفرۆشەکان کردووە و گوتوویە: ئەم هەڵسووکەوتانە لەسەر بڕیاری شارەداری بانە بووە.