عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌كان دوژمنی خه‌یاڵیی تاوانبار كرد.
پاش ٥ ڕۆژ بێده‌نگیی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو له نێو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق ناچاربوو سه‌بارت به خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌سه‌ڵات بێته ده‌نگ و گوتی، ئه‌و خۆپێشاندانانه ده‌ستی ده‌روه‌ی و دوژمنی له پشته و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوژمن به هه‌موو تواناكانییه‌وه له هه‌موو ڕێگه‌كانه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه بشێوی له ئێران بخه‌ن و به ناردنی پاره، چه‌ك، له ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و ده‌زگای ئه‌منیه‌تییه‌وه پێیان وایه ده‌توانن یه‌كڕیزی ئێمه تێك بده‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، له‌و پێوه‌ندییه‌دا قسه‌ی زۆرم هه‌یه بیكه‌م به‌ڵام له كاتێكی دیكه‌دا هه‌موو شتێكتان پێڕاده‌گه‌یه‌نم.
عه‌لی خامنه‌یی له حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد كه خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و دژی بمری دیكتاتوڕ دروشمیان ده‌دا و خوازیاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و وڵاته بوون و ناوبراویش به ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زانێ. به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و جاره وه‌ك ساڵی ٨٨ی هەتاوی نیە كه به ئاسانی سه‌ركوت بكرێ.
مووسا غه‌زه‌نفه‌رئابادی، سه‌رۆكی دادگای شوڕشی تاران، له وتووێژێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدامكردنی له خۆپێشانده‌ران كرد.