یه‌کیه‌تیی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ شیکردنه‌وه‌ی زیاتری چۆنیه‌تیی ڕووداوی له سیدارهدرانی ٥٩ لاوی شاری مه‌هاباد له ساڵی ٦٢ هه‌تاوی سمینارێکی بۆ کاک عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات پێک هێنا.
ئه‌م سیمیناره پێش نیوه‌ڕۆی سێشهمه ١٣ بانه‌مه‌ڕ له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی کوبوونه‌وه‌کانی حیزب به ڕێوه چوو.
له‌و سمیناره‌دا به‌ڕێز عومه‌ر باڵه‌کی له گۆشه‌نیگایه‌کی نوێوه هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته دا‌و پرژایه سه‌ر چه‌مکی له سێداره‌دان له ئێران‌و باسه‌که‌ی به‌م پرسیاره ده‌ست پێ‌کرد که ئایا له داردان له ئێران‌دا وه‌ک سزایه‌ک چاوی لێی ده‌کرێ، یان که‌ره‌سته‌یه‌که بۆ سه‌رکوتی خهڵکو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
باڵه‌کی وێرای ئه‌وه‌ی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردوه که هه‌ر له سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌ر کاری رژیمی ئێران تا ئێستا وه‌ک که‌ره‌سته‌ی سهرکوتو زه‌بروزه‌نگ چاو له ئیعدام کراوه گوتی له ساڵه‌کانی ١٣٥٧ و ٥٨ واته ئه‌و ساڵانه‌ی که تازه ئه‌م رژیمه هاتبووه سه‌ر کار یاسای بنه‌ڕه‌تی له ئێران بوونی نه‌بووه‌و ئه‌و حوکمانه‌ی که جێبه‌جێ ده‌کران له رێگای حاکمانی شه‌رعه‌وه بێ دادگاهی کردن ده‌دران. بالکی گوتی یاسای ” حدود و تعزیرات” له ساڵی ١٣٦١ و یاسای ” سه‌زای ئیسلامی” له ساڵی ١٣٧٠ هه‌تاویدا په‌سه‌ند کرا و له ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ٧٠ی هه‌تاوی بۆشایی یاسا له ئێران هه‌بووه، به‌ڵام ئێعدامه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوون. به‌ڕێزیان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه دهاگرت که ڕێژیم که رێگای له داردانهوه ئه‌م رژیمه ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت.
له به‌شێکی تری ئه‌م سمیناره‌دا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به په‌رژانه سه‌ر قسه‌کانی خهلخاڵیو خومه‌ینی له ئه‌و کاته‌دا گوتی له ساڵه‌کانی ٧٠ی هه‌تاوی به‌م لاوه ” مفسد فی الارض” و ” محاربه له گه‌ڵ خودا” هاته ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی قەزایی ئێرانه‌وه و له ژێر ئه‌و ناوه‌دا ئێعدامه‌کانیان دریژه پێی دا.
کاک عومه‌ر له به‌شێکی دیکه‌ی له قسه‌کانیدا گبه ئاماژه به چۆنیه‌تیی گیران‌و ئێعدامی ٥٩ لاوی شه‌هیدی مه‌هاباد له شاری ته‌ورێز گوتی ئه‌وه‌ی که بۆچی ئه‌و ٥٩ که‌سه له مه‌هاباد ئیعدام نهکرانو بۆ ته‌ورێز راگویزرانهوه وێڕای هۆکارگه‌لێکی دیکه له به‌ر ئه‌وه بوو که رژیم ده‌یه‌ویست شه‌ڕێ نێوان ئازهرییهکانو کورده‌کان زه‌ق بکاته‌وه که به تێبێنی و وریایی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئه‌و پیلانه پووچه‌ڵ کرایه‌وه.
باڵکی گوتی هێزی بێستوونی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کاردانه‌وه به ئه‌و ئێعدامه به کۆمه‌ڵه‌ی تێکۆشه‌رانی کورد ٥٩ عه‌مه‌لیاتی له ناوچه‌ی کرماشان به‌ڕێوه‌برد که نیشانه‌ی هاوخه‌می و یه‌کده‌ست بوونی کورد بوو.
شایانی باسه له به‌شی کۆتایی ئه‌و سمیناره‌دا ده‌رفه‌ت به به‌شداریی ئاماده‌بووان درا تا ڕاو سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا بێننه به‌رباس.