كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرتنێری بواری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی یه‌ك ساڵی ڕابردووی زایینی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێرانیان بڵاو كرده‌وه.
زیاتر له ٢ هه‌زار و ٨٨٩ ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی له بواری مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی ٢٠١٧ بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه له ئاستی ئێران‌دا ٩ هه‌زار و ٣٥٣ مانگ حوكمی زیندانیكردن بۆ به‌ندكراوان و ٨هه‌زار و ٧٠٣ لێدانی حوكمی قامچی بۆ زیندانییه‌كانی ئێران بڕاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ٤٤٦ كه‌سی به‌ندكراویش ئێهدام كراون كه سه‌دی ٩٣یان به نهێنی ئێعدام كراون و سه‌دی ٧ی له پێش چاوی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه.