دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران دەروازە سنوورییەکانی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا داخستبوو
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی ناڕەزایبوون بە ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان پاش ٣ مانگ داخستنی سنوورەکان بەوەر هەرێمی کوردستاندا ئەمڕۆ ٢ سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر کرایەوە و لەومودەوا گەشتیار و بازرگانان دەتوانن لەو مەرزەوە هاتوچۆ بکەن و بازرگانییەکانیەکان دەست پێدەکەنەوە.
دوو رۆژ دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە، کە تێیدا %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، ئێران مەرزەکانی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست.