ئه‌حمه‌د عه‌لیڕه‌زابیگی، نوێنه‌ری شاری ته‌ورێز له مه‌جلیسی شورای ئیلامی ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی گۆلی ورمێ زۆر خراپه و ده‌وڵه‌ت له به‌رنامه‌ی ٥ ساڵه‌ی بووژانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ شكستی خوارد.
ئه‌حمه‌د عه‌لیڕه‌زابیگی، ڕۆژی ڕابردوو له هه‌واڵده‌ریی فارسی ڕاگه‌یاند كه نه‌بوونی به‌رنامه و كه‌مته‌رخه‌میی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌نددیار نه‌بانتوانی گۆلی ورمێ ببووژێنه‌وه و هه‌موو پڕۆژه‌كانی ئه‌و چه‌ند ساڵه شكستیان هێناوه.
قه‌راربوو به گواستنه‌وه‌ی ئاو و گۆڕینی سیستمه ئاودێریی جووتیاری له ناوچه‌دا، بارودۆخی گۆلی ورمێ باش بكه‌نه‌وه و پڕی بكه‌نه‌وه له ئاو به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش سه‌ری نه‌گرتوو و نه یارانه‌ی جۆری به‌رهه‌مهێنان به جووتیاران درا و نه خه‌ڵكیش پێشوازیان له‌و پڕۆژه‌یه كرد.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ئێران له نێوان به‌كارهێنانی ئاوی سه‌دی ٩٠ بۆ ٩٢ بۆ زه‌وییه‌كانی جووتیاری سه‌دی ٣٦ به‌كار دێنێ. ئه‌وه له حااڵێكدایه كه ڕێژه‌ی جیهانی و ستاندارد ده‌بێ سه‌دی ٧٠ بێ به‌ڵام ئێران ئه‌و هه‌موو ئاوه به فیڕۆده‌دا و مه‌علووم نیه چی به‌سه‌ردێ.
ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه پڕكردنه‌وه‌ی بیركانی ئاو هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ نه‌بووه و ته‌نانه‌ت زیانی به جووتیارانیش گه‌یاند.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، ساڵی پێشوو بارانێكی یه‌كجار زۆر باری به‌ڵام به شێوه‌ری ڕێك و پێك بۆ گۆلی ورمێ نه‌نێردرا و له شار و ئاواییه‌كانی لافاوی هه‌ستاند و ئه‌ویش زیانی له خه‌ڵك دا.
زیاتر له سه‌دی ٨٠ئاوی گۆلی ورمێ له ماوه‌ی ٢ده‌یه‌ی ڕابردوودا وشك بووه. به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بوو له ساڵی ١٤٠٢ گۆلی ورمێ بووژابێته‌وه و پڕ له ئاو بێ به‌ڵام به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان كاتی ژاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گۆله بۆ ساڵی ١٤٠٣ یانی ساڵێك دواتر داخرا.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگریی ده‌كه‌نه‌وه كه بارودۆخی گۆلی ورمێ له ساڵی ١٣٩٦ زۆر خراپتر له پێشوو بووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ١١ ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕه‌وتی وشكبوونی گۆلی ورمێ وه‌ستێندراوه.